بەهۆی هێرشێکی حووسییەکانەوە زیان بەر تاوەرێکی ناوەندی دارایی لە ریاز کەوت
بەرگریی شارستانیی سعوودیە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، یەکێک لە تاوەرەکانی ناوەندی دارایی لە شاری ریاز رووبەڕووی هێرشێکی حووسییەکان بووەتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر چەند نهۆمێکی تاوەرەکە و ژمارەیەک باڵەخانەی دەوروبەری کەوتووە.
بەرگریی شارستانیی سعوودیە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش داوە کە هێرشەکە هیچ برینداربوونێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سعوودیە جەختی کردووەتەوە: “ئەم بەئامانجگرتنە دوژمنکارانەیەی دامەزراوە مەدەنییەکان بە پێشێلکارییەکی زەقی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی دادەنرێت و ڕەنگدانەوەی مەترسیداریی ئەو رێبازە دوژمنکارانەیەیە کە میلیشیای تیرۆریستیی حووسی گرتوویەتییە بەر”.
روونیشی کردووەتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان “دەستبەجێ دوای رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرجەم رێکار و رێوشوێنە پەسەندکراوەکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە حاڵەتانە گرتووەتە بەر، بە مەبەستی پاراستنی گیان و موڵک و ماڵ”.