لە ئیدۆنیزیا ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە سێ کەس مردن و دەیان کەسیش بێسەروشوێنن
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەکی شیرینی و کێک لە رۆژئاوای جاکارتا، 3 کەس گیانیان لەدەست دا و تیمەکانی فریاگوزاریی ئیندۆنیزیا بەدوای 36 کەسی بێسەروشوێندا دەگەڕێن.
ئاگرەکە لە کارگەی فۆنۆسا ئاگۆنگ مۆلیا کەوتەوە، کە دەکەوێتە ناوچەی سێرانگ و نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە. بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی کارگەکە سووتا و بەشێک لە سەقفەکەشی داڕما.
رێزکی دویانتۆ، بەرپرس لە دەزگای فریاگوزاریی خۆجێیی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی 39 کەس بەردەوامە. ئەو بەرپرسە روونیکردەوە، پێش ئەوەی کوژرانی 3 کەسەکە رابگەیەنرێت، 4 کەسی دیکەش بریندار ببوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2026، بەردەوامیی ئاگرەکە لە بەشێک لە کارگەکەدا ئەرکی دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووانی سەختتر کردووە. دویانتۆ روونیکردەوە، تیمی فریاگوزاری هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دۆزینەوەی قوربانییەکان، لە هەمان کاتدا کاری لەپێشینە دەدات بە پاراستنی سەلامەتیی کارمەندانی مەیدانی.
دەزگاکە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام روونیکردەوە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
Temen temen Kebakaran hebat melanda pabrik PT. Fonusa Agung Mulia di Jl. Pancatama No.I Kav. 7-8, Leuwilimus, Kabupaten Serang. Disebut masih ada sejumlah karyawan terjebak di lokasi pabrik. https://t.co/5WyI6naCst
— sen✮ (@jenostalker) November 21, 2026