هەڤپەیڤینی کوردستان٢٤ لەگەڵ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ژینۆ محەمەد، پێشکەشکاری کوردستان24، رایگەیاند، هەوڵی بچووککردنەوەی هەرێمی کوردستان دەدرێت و لە کاتێکدا ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت، ئەمریکا ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی گۆڕیوە و لە رووی سەربازییەوە ناوچەکە چۆڵ دەکات؛ جەختیشی کردەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی هیچ خزمەتێک بە کورد ناکەن و پێویستە ناوماڵی کورد ڕێک بخرێتەوە.
دەقی هەڤپەیڤینەکە
پێشکەشکار:
ئەم کاتەتان باش بەڕێزان. پرس گەلێک هەیە پێویستە و گرنگە هەمیشە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بکرێت. بەنمونە ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە، تەبایی نێوان هێزە سیاسییەکان، پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان. لەم دۆخەدا دەبێت هێزە سیاسییەکان چی بکەن بۆ ئەوەی کە ئەو مەترسیانەی لە ناوچەکە هەیە پرشکی ئەو مەترسیانە زیاتر بەر هەرێمی کوردستان نەکەوێت. پەیوەست بە عێراقەوە دەمانوێت بزانین مامەڵەکانی عێراق و یاخود بەغدا و هەولێر چۆنە و لە چ ئاستێکدایە. دەبێت سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە چی بکەن، چۆن یەکگرتوو بن بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەیەکی حەکیمانە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیدا بکەن. ئەمانە و چەند پرسێکی دیکە شەن و کەو دەکەم هاتوومەتە خزمەت مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کە بەسوپاسەوە لەگەڵم ئامادەیە. وەڵامی ئەم پرسیارانە وەردەگرمەوە لەبەرێزیان و ئایدیا و دید و فکریان بزانم چۆنە و خوێندنەوەیان چییە. مامۆستا گیان سەلامو عەلەیکوم، سوپاس کە ئامادەن لەگەڵمان.
عیرفان عەبدولعەزیز: و عەلەیکوم سەلام و رەحمەتوڵڵا. بەخێر بێن سەرچاو، سوپاس بۆ جەناب و بۆ هاوکاری بەڕێزەکانیشت.
کوردستان24: زۆر سوپاس بۆ تۆ. با بۆ ئەوەی بچینە ناو باسەکەوە، بە پرسیارێکی گشتی دەست پێدەکەین مامۆستا گیان. با بزانین خوێندنەوەی جەنابتان بۆ ئەم دۆخەی ئێستا چییە، هەم بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەم بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
عیرفان عەبدولعەزیز: دیارە وەزعی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەو شەڕ و ململانێیانی 2011 و 12 و 13 و 14 و هەتا ئەمڕۆیش وەزعێکی تایبەت هاتووە پێشەوە. کێشەی بەینی بەغدا و هەرێم هەر لەو کاتانەوە دەستی پێکرد پێش هاتنی داعش و دوای هاتنی داعشیش هەر کۆتایی نەهات. هەتا ئێستەش هەر بەردەوامە. ئێستاکێ ئەوەی کە زۆر کاریگەرە لەسەر وەزعی خۆمان لەناو هەرێم ئەو وەزعی سلێمانی و هەولێرە، یەعنی ئەو ناکۆکییە لە بەینی ئەو دوو هێزەی سلێمانی و هەولێر کە وای کردووە کێشەکان، ململانێکان قووڵتر ببن و وای کردووە مەسەلەن هەر خۆمان لە ناوخۆی خۆمان لە هەرێمی کوردستان هەوڵ دەین یەکتری بشکێنین لە دەرەوەی هەرێمیش.
کوردستان24: ئەڵێ ئەو مەوزووعە ئازاری دایی، وا یەکسەر بەوە دەست پێکرد.
عیرفان عەبدولعەزیز: ئاخر هەرێمەکە ئەوەیە، یەعنی سەر لە هەر کەسێک پرسی تا حەدێکی زۆر کێشەکان ئەباتەوە سەر ئەو ململانێیەی کە چەندەها ساڵە هەیە و کوردی خۆمان پێوە ناڵێنێ و ئەوەتا کوردی پارچەکانی تریش ناڕەحەتن بەوە.
کوردستان24: ئەم ململانێیەی نێوان هێزە سیاسییەکان چ خزمەتێکمان پێ ئەگەیەنێ؟
عیرفان عەبدولعەزیز: هیچ خزمەتێکمان پێ ناکات.
کوردستان24: خۆی ئاساییە ململانەیەک لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا هەبێت. ململانەیەکی دیموکراسیانە و ئاساییانە. بەڵام کاتێک ململانەکە گەیشتە سەر ئەوەی کە بەرژەوەندیە باڵاکان، پرسە نیشتمانییەکان، دەستور ئەمانە لەبەرچاو نەگیرێ مەترسیەکە لە کوێوەیە؟
عیرفان عەبدولعەزیز: خۆی ئەگەر ئەو هێزە سیاسییانە لەگەڵ یەک ململانەیەکی شەریفانە بکەن زۆر ئاساییە و زۆریش باشە. لەبەرەوە هەردوو لایەن هەوڵ دەدەن کەوا ئەگەر ناکۆکییەکی، ئەگەر ناڕێکییەکیش هەبێ بە هەردوو لایەنەوە چاک دەکەن. یەعنی ئەم هەوڵ بدە ئەگەر ئەو ناڕێکە چاک بکە، ئەو هەوڵ بدە ئەو ناڕێکە چاک بکە. بەڵام ئەوەی لێرە وا نییە. لێرە یەعنی حەدێکی نۆرمال نییە، حەدێکی خراپە. وە ئەوەیشی کە جەنابەت وتت مەسەلەی عامی هەرێم لە ناوچەکە وەزعێکی خراپە. چەند جار هاوارمان کردووە. کوردی خۆمان ئەڵێ زۆر ووتن قورعان خۆشە. ئەوە نەمان وتووە بێ تام بووە. تۆ کە وەختی ئەڵێی وەزعی هەرێم خراپە، نابێ بۆترێت بۆ خراپە؟ نابێ سوئال بکرێت بۆ خراپە؟ خراپە. یەعنی تۆ ئەمڕۆ ئەو وەزعیی کە ئێستا عێراق و هەرێمی تیایە، ئەو وەزعە نییە کە دە ساڵ لەمەو پێش، بیست ساڵ لەمەو پێش هەرێم و مەنتەقەکەی تیابوو بێ. ئێستا ئەو وەزعی هەرێمەکە عێراق ئەبینێ، ئەو وەزعی سوریایە کە ئەبینێ، ئەو وەزعی سعوودیە و یەمەنە، مەنتەقە ئەو وەزعی ئێرانە. یەعنی هەموو ناوچەکە خراپە. لەبەرەوە چەند خۆش بوو کە ئێستاکێ ئێمە ناوماڵی خۆمان ئەوەندە رێککردایە کە چەند جار هاوارمان کرد کە لەم ناجێگیرییە ناوچەکە تۆ جێگیر بوویتایە.
کوردستان24: هاوارەکانتان وەستاندووە مامۆستا؟
عیرفان عەبدولعەزیز: وەڵڵا تا هەدێکی زۆر کە وەختێ گوێ لێ نەگیرێ چی بکەی یەعنی.
کوردستان24: ئەمە مەترسی نییە جارێکی تریش کە هاوار و دەنگی ئێوە بووەستێنرێ وەکو ئۆپۆزسیۆن؟
عیرفان عەبدولعەزیز: وەڵڵاهی جا ئێمە چی بکەی؟ یەعنی ئێمە هەوڵی خۆمان داوە. حەتا ئەو دۆستانیش کە سەرۆک حیزبەکان کە کاتی خۆی لە لای جەنابی کاک مەسعود کۆبووینەوە لە سەرۆکایەتی هەرێم، لەوێ هەموویان شایەتی بۆ بدەن. هەر لەو کاتە لە 2012 و 13 ئەوکاتیش هاوارم کردووە ئەو کاتیش. ئەو کاتە کە مالیکی زۆری هێنابوو بۆ هەرێم، هەر هاوارمان ئەکرد. ئەمانوت با ژوورێکی عەمەلیات دانرێ. با ئێمە بەڵێ دەوڵەت نین، بەڵام خۆ کیانێکین. ئەکرێ ئێمە مەجلیسێکی ئهمنی قەومیمان هەبێ کە بزانین حەتا راگەیاندن، سیاسەت، کۆمەڵایەتی، پەیوەندیەکان هەمووی با ئەوە ئاگای لێ بێ. بەڵام بەداخەوە نازانم بۆ ئیشەکان باش ناڕۆن.
کوردستان24: مامۆستا دێمەوە سەر ناوخۆی هەرێمی کوردستان. بەڵام ئێستا شتێک لە دەرەوەی هەرێم کە ئاراستەی هەرێم ئەکەوێت، قسە و باسی زۆری لەسەر ئەکرێ. باس لە لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەکرێ. ئێوە وەکو بزووتنەوەکەتان چۆن ئەڕواننە ئەو دۆخە؟ چ خوێندنەوەیەکتان بۆ ئەو قسەیە و ئەو باسە هەیە؟
عیرفان عەبدولعەزیز: ئەوە شتێکە سەد دەرسەدە، یەعنی نەوەد و نۆ نییە. سەد دەرسەد کەوا هەم بەغدا، یەعنی ئەو هێزەی کە لە بەغدا ئێستا هەیە، وە هەم لەوانەیە هێزگەلێکی تریش هەبێ کە پشتیوانی لە بەغدا بکا لەو چوارچێوە. بەڵێ بەغدا ئەوەی کە ئەیڵێ هی خۆی نییە. یعنی سەکە وەختێ پێوتری جەوی مەنتقەکە وایە عێراق هیچ چارەیەکی نییە. لە دوو حاڵەت زیاتری نییە. یا ئەوەیە ئەبێت چاکسازی بکات و ئەو میلیشیا و شتانە نەیەڵێ، یا ئەوەیە عێراق نامێنێ بە ناوی عێراق. لەو دوو حاڵەتە نییە، چونکە خەڵکیش قبووڵی ناکات. لەبەرەوە عێراق بۆ ئەوەی کەوا میلیشیاکان یا فەسایڵەکان دەسەمۆکە. هاتووە ئەم قسە هی تەنیا فەسایڵەکان نییە، هی گشتیانە. ئەڵێ باشە ئێمە بە شەرتێ چەکەکانمان تەنزیم ئەکەین، لە گڵ دانێین. ئەبێ هەرێمیش ئەم شەرت و شرووتانە جێبەجێ بکا. یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج، شەش. ئێمە شەرت و شرووتانە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، تۆیشی تر وەکو مەجلیسی تەشریعی و تەنفیزی لێ دێ.
کوردستان24: وەڵا مامۆستای بەڕێز، هەمووان دەزانین کە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی قەوارەیەکی فیدرالی و دەستورییە. دەکرێت بەراورد بکرێت بەم فەسایڵ و چەکدارانەی کە ئێستا لە عێراقن؟
عیرفان عەبدولعەزیز: قەسدم ئەوەیە ئەوان لەوێوە.
کوردستان24: منیش باسی ئەوانە دەکەم کە ئەو داوایان هەیە.
عیرفان عەبدولعەزیز: ئەوان ئێستا بڵێین تەنزیمی خۆیان بەستۆتەوە بە مەسەلەی کوردستان. ئەڵێ ئەگەر تۆ دێی دزی نەوتی من چاک ئەکەی، ئەبێ بچی کوردستانیش چاک بکەیت.
کوردستان24: کەواتە مەترسییەکە هەیە لەبەر درگایە.
عیرفان عەبدولعەزیز: بەڵێ سەد دەرسەد. ئەوە ئەم هەرێمی خۆمان وەختی خۆی لەبەرەوەی بەغا دژ بە سیستەمی نێودەوڵەتی بوو، هەرێمی خۆمان ئیحترامی گیرا لە هەموو دنیا. وە شەری داعش هەبوو. بەڵام ئێستا شەری داعش نەماوە. ترامپ لەسەر تەلەڤیزیۆن وتی شەری داعش نەماوە. پێویستیمان بە زۆرشت نەماوە. ئینجا تۆ من دە مانگ لەمەو پێش یانزە مانگ لەمەو پێش هاوارم کرد. وتم ئەمریکای دوهەزار و بیست و چوار ئەمریکای دوهەزار و بیست و شەش نییە، بیست و حەوت نییە. ئەمریکا استراتیجی ئەمنی قەومی خۆی کۆلەن گۆڕیوە. جگە لە مەسەلەی ئێستا ئەوەی لە توانایەتی هەوڵەدا دابینی ئەمنی ئیسرائیل بکا، ئەگینا لە مەنتقەکە نامێنێ.
کوردستان24: بە مەبەست ئەوەیە کە دەبێت ئێمە لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بڕۆین.
عیرفان عەبدولعەزیز: زۆر. ئەبێت ئێستا تۆ ئەمریکا لە ناوچەکە چۆڵ ئەکات. یعنی عەسکەریان چۆڵ ئەکات. بەڵێ، ئەمنیەن، ئیستیخاباراتیەن ئەمێنێ، بەڵام عەسکەریان چۆڵ ئەکات. وەکو جاران نامێنێ. ئێ ئەمە تەاثیرەکاتە سەر کێ تەاثیرەکاتە سەر ئیسرائیل تەاثیرەکاتە سەر خەلیج تەاثیرەکاتە سەر ئەوروپا یعنی وەضعەکە تۆ بێ هەل لە ئیستەوە دانیشی دیراسەی بکەی بزانیت تەاثیریەکاتە سەر تۆ
کوردستان24: مامۆستای بەڕێز باباسی کاراکردنەوەی پەرلەمان بکەین، چونکە هەڵبژاردن کرا دوو ساڵ زیاتر بوو پەرلەمان کارانەبوو حکوومەت پێک نەهاتبوو، وانییە؟ بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی من بۆ ئەوەی کە بەرزترین دەسەڵاتی شەرعی و یاسادانان کارا بکەمەوە، پێویستیم بەوەیە کە پەرلەمان زیندوو بێت، کاری خۆی بکات، پەرلەمانتاران بێنەوە ناو هۆڵی پەرلەمان. ئەوەی کە کراو بینیمان کاراکردنەوەی پەرلەمان بوو بەو شێوازە. قسەکە لەسەر ئەوەیە ئایا کاراکردنەوەی پەرلەمان کارێکی هەڵەیە؟ ئەگەر پەرلەمان کاری خۆی بکا و بە ئەرکی خۆی هەستێ؟
عیرفان عەبدولعەزیز: خۆی ئەو هێزانە هەر هەموویان داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانیان ئەکرد. داوای ئەوەیان ئەکرد کە پەرلەمان کارا بێت. ئەمە یەک. لە هەمان کاتدا بەغدا یەکێکی تر لەو وەسیلانەی کە داینابوو.