ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و وەڵامی زەیدی دەداتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق و پرسی پێشێلکردنی دەستوور تاوتوێ دەکرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کوردستان24 زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن و ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمی وەڵامی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق دژی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی نەوت و دەروازە سنوورییەکان، کاردانەوەی لێکەوتەوە، سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی یەکێتی، هاوکات پارتی و یەکێتی لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڕیارەکانیان رەتکردەوە و بە پێشێلکردنی زەقی دەستووریان ناوبرد. هاوکات لایەنە سیاسییەکانی دیکە بە یەکدەنگی دژی بڕیارەکە هاتنە دەنگ.