بروسكەی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز

سەرۆک بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کرد، بەهۆی کۆچی دوایی ئامۆزایەوە.

هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی ئامۆزای عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا نەجمەدین عومەر عەبدولعەزیز، ئامۆزای مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانمان پێ گەیشت.

سەرۆک بارزانی دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم، ئاراستەی مامۆستا عیرفان و بنەماڵە بەڕێزەكەیان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

هاوکات لە خودای گەورە داواکارە، رۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا نەجمەدین عومەر عەبدولعەزیز بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبر و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەی و گشت لایەک ببەخشێت.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا نەجمەدین عومەر عەبدولعەزیزی ئامۆزاتانمان پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا نەجمەدین عومەر عەبدولعەزیز بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبر و دڵنەوایی بە ئێوە و گشت لایەک ببەخشێت.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

مەسعود بارزانی
27ـی تشرینی دووەمی 2026