زیاتر لە هەزار قوتابی گوندەکانی تەل تەمەر بێ قوتابخانەن

شەڕ و پێکدادانە بۆ دانیشتووانی دەڤەری تەل تەمەری سنووری پارێزگای حەسەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەنیا ماڵوێرانی و ئاوارەیی نەبووە، بەڵکو زیانێکی گەورەی بە کەرتی پەروەردە و پاشەڕۆژی زیاتر کە هەزار منداڵ گەیاندووە، ئێستا 13 قوتابخانە زیانیان پێگەیشتووە و لە هەموو خزمەتێکی پەروەردەیی دابڕێندراون؛ بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان داوای هاوکاریی لە خێرخوازان دەکرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندیی پەروەردەیی لە تەل تەمەر، لە کۆی 139 قوتابخانەی دەڤەرەکە، 13 قوتابخانە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام پێنج قوتابخانە بەتەواوی وێران بوون و هەشتی دیکەشیان نیمچە وێرانن، بەهۆیەوە 1,276 قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون. زیانەکانی بەو قوتابخانانە کەوتووە بۆ کاتی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سەرێکانی لە 9ـی تشرینی یەکەمی 2019 گوندەکانی دەڤەری تەل تەمەر دەگەڕێتەوە، کە لە ژێر بۆردومانێکی چڕ تۆپخانەکان بوون.

ناوەندیی پەروەردەیی تەل تەمەر رایگەیاندووە، کۆی گشتیی قوتابخانەکانی دەڤەری تەل تەمەر 139 قوتابخانەیە و ژمارەی قوتابیانیش دەگاتە 10,375 قوتابی؛ لەو ژمارەیە 9,377 قوتابی لە پۆلی یەک تا شەشەم، 780 قوتابی لە پۆلی حەوتەم تا نۆیەم دەخوێنن، هەروەها 200 قوتابی لە قۆناخی ئامادەیی و 18 قوتابیش لە ئامادەیی پیشەیی بۆ خوێندنی ساڵانی 2026-2027 تۆمار کراون.

هەروەها رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی دەرفەرتی خوێندن بۆ ئەو 1,276 قوتابیەی لە خوێندن بێبەش بوون، بڕەخسێنن، بە ناچاری بەسەر 21 قوتابخانە دابەشیان کردوون، کە نزیکەی 12.3%ـی کۆی گشتیی قوتابیانی ناوچەکە پێکدەهێنن، ئاشکراشی کردووە، بەهۆی ئەو پشتیوانییە داراییە کەمەی لەبەردەستیاندایە ناتوانن باڵەخانە وێرانکراوەکانی قوتابخانەکان نۆژەن بکەنەوە، هەر بۆیە داوای هاوکاریی لە خێرخوازان و هاووڵاتیان دەکات، دەستباری کەرتی پەروەردە بن بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و کورتکردنەوەی رێگەی منداڵانی ئەو گوندانە بە ناچاری و دانەبڕان لە خوێندن رێگەیەکی دوور بۆ چوونە قوتابخانەکان دەبڕن.