لە سنووری کۆیە نەوتی سپی دابەش دەکرێت

دابەشکردنی نەوتی سپی
دابەشکردنی نەوتی سپی

قایمقامیەتی کۆیە هاووڵاتییانی سنوورەکەی ئاگادار کردەوە کە سبەی دووشەممە، 30ـی تشرینی دووەم، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2026، قایمقامیەتی کۆیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی دووشەممە، نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت، راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە سێ بەنزینخانەی (کۆسار، ئازادی، دەربەند) دیاری کراون و هاووڵاتییان دەتوانن لە هەر کام لەو بەنزینخانانە بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن. وەرگرتنی نەوتەکە لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی و بەپێی لیستی ناوی بریکارەکانی خۆراک دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی کۆیە هاتووە، بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ هەر خێزانێک 100 لیترە و نرخی هەر بەرمیلێکیش 32,000 دینار دیاری کراوە. قایمقامیەتی کۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات دوای راگەیاندنی ناوی بریکارەکان، بە زووترین کات سەردانی بەنزینخانەکان بکەن، چونکە ماوەی دابەشکردنی نەوتەکە دیاری کراوە.