ڕاستەوخۆ

کاراکردنەوەی پەرلەمان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، بە ئامادە بوونی 52 پەرلەمانتار لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمان دەستیپێکرد.

هاوبەشکراوە

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هێزە سیاسییەکان لە پەرلەمان ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتیی ئیرادەی تەواوی خەڵکی کوردستانە، هاوکات داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە ناکۆکییەکان لەوێدا یەکلا بکەنەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

هاوپەیمانیی مەسیحی: کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم هەموو ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هێزە سیاسییەکان لە پەرلەمان ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن هەموو ببینە

مەسرور بارزانی: کاراکردنەوەی پەرلەمان سەرخستنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە هەموو ببینە

سەرۆک بارزانی: کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان هەموو ببینە

راگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە هەموو ببینە

فراکسیۆنی پارتی:دەست بە رێکارەکانی پێکهێنانی حکوومەت دەکەین هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ئەترووشی: کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرفەتێکە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وێڕای پیرۆزبایی لە پەرلەمانتاران بە بۆنەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی یاسادانان و چاودێری لەگەڵ پەرلەمانی فیدراڵدا کردەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

هاوپەیمانیی مەسیحی: کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم

هاوپەیمانیی مەسیحی، وێڕای پێشوازیکردن لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی ئەرکە یاسادانان و چاودێرییەکان وەک دەستکەوتێکی نیشتمانی، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکوومەت و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنیشی بە ئاراستەی سنووردارکردنی دەنگدان بۆ کورسییەکانی کۆتا بە تەنیا دەنگدەرانی مەسیحی خستەڕوو.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پارتی: کاراکردنەوەی پەرلەمان زامنی سەروەریی یاسا و پێکەوەژیانە

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، پیرۆزبایی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کرد و ئەو هەنگاوەی بە وەرچەرخانێکی چارەنووسساز بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و سەروەریی یاسا لە قەڵەم دا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

مەسرور بارزانی: کاراکردنەوەی پەرلەمان سەرخستنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، وێڕای پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردراوی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کاراکردنەوەی پەرلەمانی بە سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵک و پابەندبوون بە پرۆسەی دیموکراسی لە قەڵەم دا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سەرۆک بارزانی: کاراکردنەوەی پەرلەمان لە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی کاراکرانەوەی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات و دەڵێت: کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان و لە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و پڕۆسەی سیاسیدا دەبێت".

 

گوتەبێژی پارتی: کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکی گرنگ بوو لە پێناو پاراستنی کوردستان

گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند, پەرلەمانى کوردستان بە ئامادەبوونى زۆرینەى پەرلەمانتاران، درێژەى بە کۆبوونەوەى یەکەمى خۆیدا و لە پرۆسەیەکى یاسایى و دیموکراتیدا دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى هەڵبژارد.

 

 

لە هەولێر هاووڵاتییان دڵخۆشن بەکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان

هاووڵاتییان کاراکردنەوەی پەرلەمان بەهەنگاوێکی گرنگ دەزانن.

 

هەردی سەڵاح بۆ کۆڤان عزەت: نەبوومەتە پارتی و لەسەر رەخنەگرتنیش بەردەوام دەبم

هەردی سەڵاح دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان بە کۆڤانی گوتووە، نەبوومەتە پارتی و لەسەر رەخنەگرتنیش بەردەوام دەبم.
 

 

ژینۆ محەمەد: ئەوانەی ئەمڕۆ بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد خۆفرۆش نەبوون

پارێزەر ژینۆ محەمەد، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر ڕایگەیاند، ئەوانەی ئەمڕۆ بەشدارییان لە دانیشتنی پەرلەماندا کردووە خۆفرۆش نین و هۆکاری ڕووداوەکان بۆ بەکارهێنانی میدیا و هێز دژی هاوسەنگەرە کۆنەکان دەگەڕێنێتەوە، جەختیشی کردەوە کە "چی بچێنیت ئەوە دەدووریتەوە".

 

 

فراکسیۆنی پارتی: پەرلەمان سەکۆی یەکگرتنی کوردستانە

فراکسیۆنی پارتی: پەرلەمان سەکۆی یەکگرتنی کوردستانە.