سوپای پاسداران بڵاویکردوەوە کەمێک لەمەوبەر 59ـەمین شەپۆلێکی هێرشی تێکەڵەی مووشەک و درۆنی ئاراستەی چەند ئامانجێکی ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە کرد.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئاشكرایکردووە، هێرشەکەی ئەمجارە بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی هێزە ئاسمانییەکانی ئێرانە و مووشەکەکانی حاجی قاسم، قەدر، عیماد، فەتاح و درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی چەند ئامانجێک لە بێت شمیش، تەلئەڤیڤ و قودس کراوە لە ناو خاکی ئیسرائیل، هەروەها چەند مووشەك و درۆنێک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عەدید، عەلی سالم، فوجەیرە، شێخ.
ئاماژەشیداوە، شەپۆلی ئەمجارەی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە و ئیسرائیل توند و کاریگەر دەبن.