بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆردوومان کرا
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا
سوپای پاسداران بە فەرمی کوژرانی فەرماندەی بەسیجی راگەیاند
دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای هەژاند
بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە
کوەیت تێکشکاندنی دوو مووشەکی بالیستی و چەند درۆنێکی راگەیاند
بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا بەهۆی جەنگی ئێرانەوە دەستی لەکار کێشایەوە هەموو ببینە
دوای راگەیاندنی کوژرانی؛ نامەیەکی لاریجانی بڵاوکرایەوە هەموو ببینە
درۆنێک لە سنووری بەردەڕەش تێکشکێنرا هەموو ببینە
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی لاریجانی راگەیاند هەموو ببینە
ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی بەسیجی لە تاران راگەیاند هەموو ببینە
هەفتەی سێیەمی هێرشەکان، 13 سەربازی ئەمریکی کوژراون و لە ئیسرائیلیش هەزاران بریندار هەن هەموو ببینە
کوەیت 16 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کرد هەموو ببینە
وەزیری نەوت: رێگە بە کەشتییەکانی عێراق دەدرێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن هەموو ببینە
سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی لە بەکارنەهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئیسرائیلەوە دەدات هەموو ببینە
ئەمریکا داوا لە هاوپەیمانەکانی دەکات سوپای پاسداران و حزبوڵڵا بخەنە لیستی تیرۆرەوە هەموو ببینە
محەممەد قالیباف: کۆگایەکی تەواومان لە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەیە هەموو ببینە
وڵاتانی کەنداو بۆ ترەمپ: مەوەستە تا توانای سەربازی ئێران لەناو دەبەیت هەموو ببینە
هاوپەیمانانی واشنتن رەتیدەکەنەوە بچنە ناو هاوپەیمانییەکەی گەرووی هورمز هەموو ببینە
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە کە "بارودۆخی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گۆڕانکارییە ستراتیژی و ئەمنییەکان کە بەسەر ئەو ناوچە گرنگەدا هاتوون.
سوپای پاسداران بە فەرمی کوژرانی غوڵامڕەزا سولەیمانی سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی پشتڕاستکردەوە و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا کوژراوە.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران هاتووە، تۆڵەسەندنەوەی خوێنی غوڵامڕەزا سولەیمانی سەرجەم کوژراوانی دیکە و هاووڵاتیان هەرگیز بە فیڕۆ ناچێت و تۆڵەیان دەکەینەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی قەزای دووبز بە کوردستان24ی راگەیاند، کە کەمێک پێش ئێستا بارەگای لیوای 40ی حەشدی شەعبی (کەتائیبی ئیمام عەلی) لە نزیک گوندی "مامە" کرایە ئامانج و بۆردوومان کرا
بەپێی گوتەی سەرچاوەکە، ئەم هێرشە جیاوازە لە هێرشەکانی پێشوو، چونکە بۆ یەکەمجار هەلیکۆپتەری جەنگیی جۆری "ئەپاچی" لە پڕۆسەی بۆردوومانکردنەکەدا بەکارهێنراوە. سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانیش، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی توندیی هێرشەکەوە تا ئێستا قەبارەی تەواوی زیانەکان روون نییە و لێکۆڵینەوەکان لەو باریەوە بەردەوامن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، هەر جۆرە دەستدرێژی و پەلامارێک بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لە چوارچێوەی تاوانە تیرۆریستییەکان ئەژمار دەکرێت و، بە پێی یاسای عێراقی سزاکەی دەگاتە لەسێدارەدان.
سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە، واشنتن بۆ بەڕێوەبردنی ئەم جەنگە و پاراستنی گەرووی هورمز، پێویستی بە هاوکاریی هاوپەیمانێتیی ناتۆ و هیچ وڵاتێکی دیکە نییە. گوتیشی: ئێران بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی خۆی پێویستی بە 10 ساڵ دەبێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا (NCTC)، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کردووە، بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند. کێنت هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ دژایەتیکردنی جەنگی ئەمریکا لە دژی ئێران دەگەڕێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە ئەو جەنگە بەهۆی فشاری ئیسرائیلەوە دروست بووە.
دوای دەستپێکردنی هێرشە مووشەکی درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەکە، لە بەغدا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستران و بە گوێرەی زانیارییەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرپەرچی هێرشێکیداوەتەوە.
سعود عەبدولعەزیز عەتوان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوەیت رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، سیستەمی بەرگریی ئاسمان توانیویەتی دوو مووشەکی بالیستی و 13 درۆن لە ئاسمانی وڵات بتەقێنێتەوە.
عەتوان لە راگەیەندراوێکدا بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، بەهۆی تێکشاندنی هێرشە ئاسمانییەکان و کەوتنەخوارەوەی پارچەکانیان دوو منداڵ بە سووکی برینداربوون، هاوکات هیچ زیانێکی ماددیش تۆمار نەکراوە.
سوپای پاسداران بڵاویکردوەوە کەمێک لەمەوبەر 59ـەمین شەپۆلێکی هێرشی تێکەڵەی مووشەک و درۆنی ئاراستەی چەند ئامانجێکی ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە کرد.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئاشكرایکردووە، هێرشەکەی ئەمجارە بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی هێزە ئاسمانییەکانی ئێرانە و مووشەکەکانی حاجی قاسم، قەدر، عیماد، فەتاح و درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی چەند ئامانجێک لە بێت شمیش، تەلئەڤیڤ و قودس کراوە لە ناو خاکی ئیسرائیل، هەروەها چەند مووشەك و درۆنێک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عەدید، عەلی سالم، فوجەیرە، شێخ.
ئاماژەشیداوە، شەپۆلی ئەمجارەی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە و ئیسرائیل توند و کاریگەر دەبن.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆیی 4، شەپۆلی 58ـەمی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.
هەروەها رایگەیاندووە، ئامانجی هێرشەکانی ئەمجارەیان ناهاریا، بێت شمیش، تەلئەڤیڤ، قودسی رۆژئاوا بنکەکانی ڤیکتۆریا و عەلی سالمی هێزەکانی ئەمریکا و کەشتی گەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا کراونەتە ئامانج.
لە هێرشەکاندا مووشەکەکانی خورەمشەهر هەڵگری کڵاوەی هێشوویی و دوو تۆن کێش، لەگەڵ مووشەکەکانی فەتاح، فاتیح و قیام و درۆنی بۆمبڕێژکراو بە کارهێنراوە.