کەناڵی 12ی ئیسرائیلی: موجتەبا خامنەیی لە ژیاندا ماوە و لە ناوەندی بڕیاردانی ئێراندایە
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ڕۆژئاواییەوە بڵاوی کردەوە، کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێشتا لە ژیاندا ماوە؛ جەختیش دەکاتەوە کە نەک تەنیا زیندووە، بەڵکوو بە شێوەیەکی کارا لە پڕۆسەی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی تەنگژە سەربازی و سیاسییەکانی ئێستای ئێراندا بەشدارە.