کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: پێشبینی دەکرێت تا شەممەی داهاتوو ترەمپ ئاگربەست رابگەیەنێت
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە حکوومەتی تەلئەڤیڤ خۆی بۆ ئەگەری راگەیاندنی ئاگربەست لە ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە ئامادە دەکات، کە پێشبینی دەکرێت تا رۆژی شەممەی داهاتوو رابگەیەنرێت. هاوکات، ناوەندە سیاسییەکان بە گومانەوە لە ئەنجامی گفتوگۆکان دەڕوانن.
چوارشەممە 25ـی ئاداری 2026، بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی، بەرپرسانی تەلئەڤیڤ پێشبینی ئەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تا رۆژی شەممەی داهاتوو کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ئاگربەست لە ئێران رابگەیەنێت. ئەم ئامادەکارییەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە واشنتن مۆڵەتێکی پێنج رۆژەی بۆ تاقیکردنەوەی دیپلۆماسی دیاری کردووە.