ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

چین سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکات و داوای راگرتنی شەڕ دەکات

وەزیری دەرەوەی چین، رایگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامیانداوە قبوڵنەکراون، داواشی کرد دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەنرێت و گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە بۆ ئەوەی رێگری لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان بکرێت.

یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی (شینجوا)ـی چینی بڵاویکردەوە، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە: "کوشتنی ئاشکرای سەرکردەیەکی خاوەن سەروەری و هاندان بۆ گۆڕینی رژێم، دوو کاری قبوڵنەکراون."

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کوردستان24: دیلگیرانی فڕۆکەوانە ونبووەکە لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە هەموو ببینە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە عێراق قەرەبووی قوربانییانی هێرشەکان بکاتەوە هەموو ببینە

دووەم کەشتیی تورکیا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی هەموو ببینە

ئێران: بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەموو ببینە

چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و ئەنبار کرانە ئامانج هەموو ببینە

تاران بۆ واشنتن: ئەگەر ئێوە هێرشی زەمینی دەستپێبکەن، کۆتاییەکەی لای ئێمە دەبێت هەموو ببینە

تاران داوای لە مۆسکۆ کردووە رێگری لە پڕۆژەبڕیارەکەی بەحرەین بکات هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

عەباس عێراقچی: ئێمە رەتمان نەکردووەتەوە بۆ دانوستان بچینە پاکستان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران هیچ کاتێک رەتی نەکردۆتەوە بچێتە ئیسلام ئاباد، گوتیشی، وڵاتەکەی مەرجی ئەوەیە بەیەکجاری کۆتایی بەو جەنگە بێت کە بەسەر ئێمەدا سەپێنراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کوردستان24: دیلگیرانی فڕۆکەوانە ونبووەکە لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە

ئەمڕۆ شەممە 4ـی نیسانی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەبێ ئاشکراکردنی ناوەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوێنێ هەینی 3ـی نیسان، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری F-15 لە ئاسمانی ئێران پێکراوە و دوو سەرنشینی تێدا بووە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوای رووداوەکە هەردوو فڕۆکەوانەکە ناچار بوون خۆیان هەڵبدەن. روونیشی کردەوە، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان لەلایەن تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریی ئەمریکییەوە دۆزراوەتەوە و رزگار کراوە، بەڵام فڕۆکەوانی دووەم تاوەکوو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکی و ئیسرائیلی بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە بەردەوامە. دووپاتیشی کردەوە، هیچ زانیارییەکیان پێ نەگەیشتووە فڕۆکەوانەکە بە دیل لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر کرابێت.

 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە عێراق قەرەبووی قوربانییانی هێرشەکانی سەر کوردستان بکاتەوە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بەغدا لەبارەی هێرشی گرووپە لەیاسادەرچووەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و رایدەگەیەنێت، عێراق بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارە لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و دەبێت قەرەبووی قوربانییان بکاتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسماعیل قائانی: چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەڵاتنە

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاند، چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەڵاتنە، ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ترەمپ فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد لە کارەکەی دووربخاتەوە، دەشڵێت، دوو هەفتەیە کەشتی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد نەیتوانیوە گەرووی بابولمەندەب تێپەڕێنێت.

 

دووەم کەشتیی تورکیا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی

ئەمڕۆ شەممە (04ـی نیسانی 2026)، حکوومەتی تورکیا تێپەڕبوونی دووەم کەشتیی وڵاتەکەی بە گەرووی هورمزدا راگەیاند، دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران لە کۆتایی ئابی رابردوو.

هاوکات ئەنقەرە هەوڵ دەدات مۆڵەت لە دەسەڵاتدارانی ئێران وەربگرێت بۆ تێپەڕبوونی 11 کەشتیی دیکە بەو گەرووەدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەکداری راگەیاند

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانیان لە پارێزگای ئەنبار کەوتوونەتە بەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوپای پاسداران: هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

هێرشێک کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعوودیە، ئێرانیش رەتیدەکاتەوە ئەوان هێرشەکەیان کردبێت و دەڵێت لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشکراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئێرانی رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بەردەوامە لە گفتوگۆ و پەیوەندییەگانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە.

رووسیا: ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا رایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵەیەکی جیۆپۆلەتیکی گەورەیان ئەنجامداوە بە گڕدانی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و ئەنبار کرانە ئامانج

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە (04ـی نیسانی 2026)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەند پێگەیەکیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بۆردومان کرد. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە