ئاژانسی فرانس پرێس ڕایانگەیاند دەنگی پێنج تەقینەوەی بەهێز لە ناوەندی شاری بەغدا بیستراوە، ڕێک لەو ناوچەیەی کە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لێیە. ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتژمێری سفر بۆ کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر تاران.
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێران، باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناوەندی دیپلۆماسی و لۆجستیی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، چەندین جار بوونەتە ئامانجی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تاران. زۆربەی ئەم هێرشانە لە لایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە لە ئاسماندا تەقێنراونەتەوە و پووچەڵ کراونەتەوە.