ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

پاپای ڤاتیکان: هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

پاپای ڤاتیکان رەخنەی توندی لە پەرەسەندنە سەربازییەکانی سەر ئێران گرت و رایگەیاند: کە زۆرینەی خەڵک و چاودێران ئەم جەنگە بە "نادادپەروەرانە" دەبینن، هاوکات هۆشداری دا کە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی و هەڕەشەکردن لە گەلی ئێران پێشێلکارییەکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

سەرۆک بارزانی: شەهیدکردنی هاووڵاتییانی سڤیل هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نییە هەموو ببینە

بە 7 مووشەک هێرش کرایە سەر کەرتی وزەی سعوودیە هەموو ببینە

ئیسرائیل بۆ ئێرانییەکان: هێڵەکانی شەمەندەفەر دەکەمە ئامانج هەموو ببینە

وەزیری پێشمەرگە: گیانی هاووڵاتییان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە هەموو ببینە

ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنی "داستانی تووڕەیی" دژی ئێران دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە هەموو ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە حکوومەتی عێراق کار بۆ راگرتنی هێرشەکانی سەر کوردستان بکات هەموو ببینە

رۆژنامەی تایمز: باری تەندروستیی موجتەبا خامنەیی ناجێگیرە هەموو ببینە

ئیسرائیل چوار سەربازی خۆی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیر دەکات هەموو ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ گەشبین نییە بە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەموو ببینە

ترەمپ هەڕەشەی زیندانیکردن لەو رۆژنامەنووسانە دەکات کە سەرچاوەکانیان ئاشکرا ناکەن هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

پێنج تەقینەوە بەغدای هەژاند

ئاژانسی فرانس پرێس ڕایانگەیاند دەنگی پێنج تەقینەوەی بەهێز لە ناوەندی شاری بەغدا بیستراوە، ڕێک لەو ناوچەیەی کە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لێیە. ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتژمێری سفر بۆ کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر تاران.

لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێران، باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناوەندی دیپلۆماسی و لۆجستیی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، چەندین جار بوونەتە ئامانجی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تاران. زۆربەی ئەم هێرشانە لە لایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە لە ئاسماندا تەقێنراونەتەوە و پووچەڵ کراونەتەوە.

 

باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڕەشەکانی ترەمپ مایەی نیگەرانییە

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە گەرووی هورمز رایگەیاند، هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە سڕینەوەی شارستانییەتی ئێران مایەی نیگەرانییە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی نیسانی 2026، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە پەنای بردووەتە بەر زمانێک کە نەک هەر بە قووڵی نابەرپرسانەیە، بەڵکوو بە شێوەیەکی مەترسیدار جێگەی نیگەرانییە، کاتێک رایگەیاند کە 'تەواوی شارستانییەت ئەمشەو لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە."

 

پەیامنێری کوردستان24: درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنرا

کەمێک پێش ئێستا، پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند: درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنرا.

سوپای ئیسرائیل هۆشداریی لە زیادبوونی هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی دەدات

سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاو کردەوە و سەرجەم هێزە بەرگرییە ئاسمانییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە. ئەم بڕیارە دوای هەڵسەنگاندنێکی وردی ئەمنی دێت، کە تێیدا پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئاستی گرژی و هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.

 

پاکستان داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەی لە ترەمپ کردووە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد مۆڵەتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژ بکاتەوە، لە بەرانبەریشدا داوای لە تاران کرد وەک نیشانەی نیازپاکی بۆ هەمان ماوە گەرووی هورمز بکاتەوە; هاوکات واشنتن لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوو وەڵامی پێشنیازەکە داتەوە و بەرپرسێکی ئێرانیش دەڵێت: پێداچوونەیەی بۆ دەکەین

 

کۆشکی سپی: تەنیا ترەمپ دەزانێت بەرامبەر ئێران چی دەکات

کۆشکی سپی رایگەیاند: کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە چارەنووسی ململانێکان لەگەڵ ئێران تەنیا لای دۆناڵد ترەمپە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی توند دەدات و رایدەگەیەنێت هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی بە "تاوانی جەنگ" ئەژمار دەکرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حەکیم جێفریس: کاتی ئەوە هاتووە کۆنگرێس دەسەڵاتەکانی بۆ راگرتنی جەنگ بەکار بهێنێت

سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە فەرمی داوای لە کۆنگرێس کرد، رێگریی بکات لە تێوەگلانی ئەمریکا لە جەنگێکی وێرانکەر کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی شارستانییەتێک.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ مەرجی درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەی بۆ تاران ئاشکرا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، کە واشنتن بە پێی پلانە سەربازییە داڕێژراوەکان دژی ئێران هەنگاو دەنێت، مەگەر ئەوەی تاران لە کاتژمێرەکانی کۆتایی مۆڵەتەکەدا نەرمییەکی کردەیی لە دانوستانەکاندا نیشان بدات کە هاوکێشەی مۆڵەتەکە بگۆڕێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حەکیم جێفریس: کاتی ئەوە هاتووە کۆنگرێس دەسەڵاتەکانی بۆ راگرتنی جەنگ بەکار بهێنێت

سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە فەرمی داوای لە کۆنگرێس کرد، رێگریی بکات لە تێوەگلانی ئەمریکا لە جەنگێکی وێرانکەر کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی شارستانییەتێک.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ واشنتن پچڕاند

بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، تاران بڕیاری داوە چیدیکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ واشنتن گفتوگۆ نەکات، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی "لەناوبردنی شارستانییەتی ئێران"ی کردبوو، کە ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی لەباربردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە