ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست راگەیەنرا

ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن

ئێران
هاوبەشکراوە

ئیسماعیل بەقایی: داخوازییەکانمان گەیاندووەتە لایەنی پاکستانی

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تێڕوانین و داخوازییەکانی ئێران بە پشتبەستن بە پاکێجی پێشنیارکراوی 10 خاڵی گەیەندرایە لایەنی پاکستانی.

 

 

خاڵە سەرەکییەکان

ترەمپ: دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستیپێکرد هەموو ببینە

شاندی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆبووەوە هەموو ببینە

جێگری سەرۆککۆماری ئێران: ئەگەر ئەمریکا نوێنەرایەتی ئیسرائیل نەکات، رەنگە بگەینە رێککەوتن

ڕۆیتەرز نوێترین زانیاری دەربارەی موجتەبا خامنەیی بڵاوکردەوە هەموو ببینە

چین تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ ناردنی چەک و سیستەمی بەرگریی بۆ ئێران رەت دەکاتەوە هەموو ببینە

رۆیتەرز: ئەمریکا رازی بووە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران ئازاد بکات هەموو ببینە

کۆبوونەوەی شاندی ئێران و سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەستیپێکرد هەموو ببینە

لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بۆ کوردستان24 لەبارەی دانوستانی ئەمریکا و ئێران هەموو ببینە

دانوستانی راستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد دەست پێ دەکات هەموو ببینە

هەواڵگریی ئەمریکا: چین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رەوانەی ئێران دەکات هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

کۆشکی سپی: کۆبوونە سێقۆلییەکە راستەوخۆ بووە

کۆشکی سپی رایگەیاند، شاندە باڵاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پاکستان و ئێران، لە ئیسلام ئاباد کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیی رووبەڕوویان ئەنجامداوە. ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێکی چڕ و نوێ دەبینرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

رۆیتەرز: دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران بۆ پشوویەکی کورت راگیراون

رۆیتەرز رایگەیاندووە، دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوون و ئێستا بۆ پشوویەکی کورت ڕاگیراون.

 

تەسنیم: ئەگەری درێژکردنەوەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەیە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە. بەپێی ئاژانسەکە، گفتوگۆکان لە چوارچێوەی گشتی دەرچوون و ئێستا باس لە وردەکارییە تەکنیکییەکان دەکرێت، ئەمەش ئەگەری درێژکردنەوەی دانوستانەکان بۆ رۆژێکی دیکە هێناوەتە کایەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: ئێران زۆر بە خراپی شکستی هێناوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایدەگەیەنێت، کۆماری ئیسلامی ئێران لەوپەڕی لاوازییەدایە. ئاشکراشی کرد، ژێرخانی سەربازیی ئێران، لە هێزی دەریایی و ئاسمانییەوە تا دەگاتە کارگەکانی دروستکردنی درۆن و مووشەک، بەتەواوی وێران کراون و ئێستا ئەمریکا سەرقاڵی پاککردنەوەی گەرووی هورمزە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

میدیاکانی ئێران: کەشتییەکی ئەمریکی هەوڵیدا لە گەرووی هورمز نزیک ببێتەوە

لە کاتێکدا دانوستانەکان لە پاکستان بەردەوامن، گەرووی هورمز بووە گۆڕەپانی گرژییەکی سەربازیی مەترسیدار؛ تاران هۆشدارییەکی 30 خولەکیی ئاراستەی واشنتن کرد بۆ راگرتنی کەشتییەکی تێکشکێنەری ئەمریکی کە بەرەو گەرووەکە دەهات و رایگەیاند کە پاشەکشەی پێ کردووە. لە بەرانبەردا، واشنتن لە رێگەی ماڵپەڕی "Axios"ـەوە ئاشکرای کرد کە کەشتییەکانی بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی جەنگ گەرووەکەیان بڕیوە و ئەمەشی وەک ئۆپراسیۆنێکی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی و چەسپاندنی متمانە بۆ بازرگانیی جیهانی وەسف کرد.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

لووتکەی سێقۆڵی لە ئیسلام ئاباد لە نێوان ئەمریکا، ئێران و پاکستان دەستی پێکرد

میدیا فەرمییەکانی ئێران ئاشکرایان کرد، کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ و ئاستبەرز لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئازادکردنی سەرجەم داراییە سڕکراوەکانی ئێران و جێبەجێکردنی ئاگربەست لە لوبنان.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، شاندێکی باڵای ئەمریکی کە پێکهاتبوون لە ستیڤ ویتکۆف، جارێد کوشنەر و جەی دی ڤانس لەگەڵ شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاکستان کۆبوونەتەوە

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەکسیۆس: هیچ نیشانەیەکی دانوستانی راستەوخۆی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە

 ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، لە ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد.

 

ترەمپ: دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "نیوز نێشن" رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ تاران لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بە فەرمی دەستیان پێکردووە.

ترەمپ روونیشی کردەوە، زانینی ئەوەی ئایا شاندەکەی ئێران بە نیازپاکی مامەڵە دەکەن یان نا، کاتێکی زۆری پێویست نییە و بە زوویی روون دەبێتەوە.

لەبارەی قەیرانی دەریاوانییەوە سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، گەرووی هورمز لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێتەوە، خەڵکیش ئێستا درک بەوە دەکەن رێگەی جێگرەوەی دیکە هەن بۆ تێپەڕبوون و پێویستییان تەنیا بەو گەرووە نییە.

دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە، دوایین پەیامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی چوونی ژمارەیەکی زۆری کەشتیی نەوتهەڵگر بەرەو ئەمریکا بۆ وەرگرتنی نەوت، هیچ پەیوەندییەکی بە دۆخی گەرووی هورمزەوە نییە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

شاندی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، نووسینگەی شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە لەگەڵ شاندی باڵای دانوستانکاری ئەمریکا، لە ئیسلام کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە دوای دیداری سەرۆکوەزیرانی پاکستان لەگەڵ شاندی باڵای دانوستانکاری ئێرانی لە ئیسلام ئاباد بوو. 

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان، سەرۆکوەزیران ستایشی پابەندبوونی هەردوو شاندی ئێرانی و ئەمریکیی کردووە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە و ئەرێنی بەشداری لە دانوستانەکاندا بکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

جێگری سەرۆککۆماری ئێران: ئەگەر ئەمریکا نوێنەرایەتی ئیسرائیل نەکات، رەنگە بگەینە رێککەوتن

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، محەممەد رەزا عارف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "ئەگەر لەگەڵ لایەنێک دانوستان بکەین کە نوێنەرایەتی سیاسەتی ئەمریکا بکات نەک ئیسرائیل، ئەوا ئەگەری هەیە بگەینە رێککەوتن."