ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست راگەیەنرا

ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن

ئێران
هاوبەشکراوە

فایننشاڵ تایمز: ئێران پێشنیازی بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەرووی هورمزی رەتکردەوە

رۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز" بڵاویکردەوە، دانوستانکارانی ئێران پێشنیازێکیان بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەرووی هورمز رەتکردووەتەوە و هێشتا ئەو پرسە وەک خاڵێکی سەرەکیی ناکۆکی ماوەتەوە.

شەممە 11ـی نیسانی 2026، رۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز" لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە گواستوویەتیەوە: "دانوستانکارانی ئێران پێشنیازی ئیدارەدانی هاوبەشی گەرووی هورمزیان رەتکردووەتەوە"، ئاماژەیان بەوەش کردووە، گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز هێشتا خاڵی سەرەکیی کێشە و ناکۆکییەکانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لایەنی ئێرانی پێداگیرە لەسەر ئەوەی کە مافی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز تەنیا لای خۆی بێت، هەروەها داوای کردووە، "باجی تێپەڕین" بەسەر ئەو کەشتیانەدا بسەپێنرێت کە بەناو گەرووەکەدا تێدەپەڕن.

 

خاڵە سەرەکییەکان

ترەمپ: دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستیپێکرد هەموو ببینە

شاندی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆبووەوە هەموو ببینە

جێگری سەرۆککۆماری ئێران: ئەگەر ئەمریکا نوێنەرایەتی ئیسرائیل نەکات، رەنگە بگەینە رێککەوتن

ڕۆیتەرز نوێترین زانیاری دەربارەی موجتەبا خامنەیی بڵاوکردەوە هەموو ببینە

چین تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ ناردنی چەک و سیستەمی بەرگریی بۆ ئێران رەت دەکاتەوە هەموو ببینە

رۆیتەرز: ئەمریکا رازی بووە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران ئازاد بکات هەموو ببینە

کۆبوونەوەی شاندی ئێران و سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەستیپێکرد هەموو ببینە

لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بۆ کوردستان24 لەبارەی دانوستانی ئەمریکا و ئێران هەموو ببینە

دانوستانی راستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد دەست پێ دەکات هەموو ببینە

هەواڵگریی ئەمریکا: چین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رەوانەی ئێران دەکات هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

کۆشکی سپی: دانوستانە سێقۆڵییەکان لەگەڵ ئێران و پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەردەوامن

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دانوستانە باڵا و راستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا، ئێران و پاکستان لە ئیسلام ئاباد بەردەوامییان هەبووە. ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوە سێقۆڵییە گەیشتنە بە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە.

 

تەسنیم: دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد گەیشتنەتە قۆناغی ئاڵوگۆڕی نووسراو

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ئاشکرای کرد کە سەرەڕای گەیشتنی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد بە قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنی دەق، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە "زیادەڕۆییەکانی تیمی ئەمریکا" ناوی بردووە، پرۆسەکە تووشی سستی بووە. بەپێی زانیارییەکان، پرسی گەرووی هورمز وەک یەکێک لە ئاڵۆزترین تەوەرەکانی نێوان تاران و واشنتن دەستنیشان کراوە کە ناکۆکیی جددی لەسەرە.

 

میدیای ئێرانی: قۆناغی یەکەمی دانوستانەکان کۆتایی هات

قۆناغی یەکەمی دانوستانە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پاکستان کۆتایی هات و هەردوولا چەند دەقێکی نووسراویان سەبارەت بە پرسە سەرەکییەکان ئاڵوگۆڕ کرد. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن کە دانوستانەکان زۆر بە چڕی بەڕێوەدەچن و ئەگەری هەیە تا سبەینێ یەکشەممە درێژە بکێشن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سێنتکۆم ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی گەرووی هورمزی لە مین دەستپێکرد

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی زەمینە و پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مینی دەریایی. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە رێگەی دوو کەشتی جەنگی جێبەجێ دەکرێت و ئامانج لێی دڵنیابوونەوەیە لە ئاسایشی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان.

تەسنیم: گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا پێیان نایە کاتژمێری چوارەم

دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن لە ئیسلام ئاباد پێیان نایە کاتژمێری چوارەم و بەهۆی چوونە نێو وردەکارییە تەکنیکییەکانەوە، تیمە پسپۆڕەکانی هەردوولا راستەوخۆ بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کردووە. ئاژانسی "تەسنیم" ئاشکرای کردووە کە دانوستانەکان بە گەرمی بەردەوامن و تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت بۆ راوێژی ناوخۆیی رگیراون.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پزیشکیان: شاندی ئێران لە پاکستان بوێرانە داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکات

مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا سەبارەت بە سەردانی شاندی باڵای وڵاتەکەی بۆ پاکستان رایگەیاند، ئەو شاندە بە هەموو توانایەکیانەوە کار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن.

شەممە 11ـی نیسانی 2026، مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ئاماژەی بەوە کرد: "ئەو شاندە ئێرانییە پلە باڵایەی لە پاکستان ئامادەن، بە هەموو بوون و توانایەکەوە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێرانن و لەو پێناوەشدا بە شێوەیەکی بوێرانە دانوستان دەکەن."

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە، پرۆسەی خزمەتگوزاریی حکوومەتەکەی بۆ هاووڵاتیان بۆ ساتێکیش ناوەستێت و رایگەیاند: "هەر ئەنجامێک لەو دانوستانانە بەدەست بێت، حکوومەت هەر لە خزمەت خەڵکدا دەبێت و بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ بەرژەوەندی گەل."

 

کۆشکی سپی: کۆبوونە سێقۆلییەکە راستەوخۆ بووە

کۆشکی سپی رایگەیاند، شاندە باڵاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پاکستان و ئێران، لە ئیسلام ئاباد کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیی رووبەڕوویان ئەنجامداوە. ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێکی چڕ و نوێ دەبینرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

رۆیتەرز: دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران بۆ پشوویەکی کورت راگیراون

رۆیتەرز رایگەیاندووە، دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوون و ئێستا بۆ پشوویەکی کورت ڕاگیراون.

 

تەسنیم: ئەگەری درێژکردنەوەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەیە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە. بەپێی ئاژانسەکە، گفتوگۆکان لە چوارچێوەی گشتی دەرچوون و ئێستا باس لە وردەکارییە تەکنیکییەکان دەکرێت، ئەمەش ئەگەری درێژکردنەوەی دانوستانەکان بۆ رۆژێکی دیکە هێناوەتە کایەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: ئێران زۆر بە خراپی شکستی هێناوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایدەگەیەنێت، کۆماری ئیسلامی ئێران لەوپەڕی لاوازییەدایە. ئاشکراشی کرد، ژێرخانی سەربازیی ئێران، لە هێزی دەریایی و ئاسمانییەوە تا دەگاتە کارگەکانی دروستکردنی درۆن و مووشەک، بەتەواوی وێران کراون و ئێستا ئەمریکا سەرقاڵی پاککردنەوەی گەرووی هورمزە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە