ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ترەمپ: دوێنێ 34 کەشتی توانیویانە بەنێو گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن

لە پەیامێکی نوێدا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد، دوێنێ یەکشەممە، 34 کەشتی توانیویانە بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن. ترەمپ ئەم ژمارەیەی وەک پێشوەچوونێکی گەورە لە قۆناغی گەمارۆکەدا وەسف کرد و پڕۆسەی داخستنی گەرووەکەی لە لایەن ئێرانەوە بە "داخستنێکی گەمژانە" ناوبرد.

 

خاڵە سەرەکییەکان

ئەمریکا: کۆنترۆڵی دەریایی بەسەر کەنداوی عومان و دەریای عەرەبدا دەسەپێنین هەموو ببینە

بەریتانیا دژی گەمارۆکەی ئەمریکایە بۆ سەر گەرووی هورمز هەموو ببینە

هاکان فیدان: ئێران و ئەمریکا لە پابەندبوون بە ئاگربەست جددین هەموو ببینە

چین وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە هەموو ببینە

وەزارەتی دارایی ئیسرائیل: شەڕی دژ بە ئێران زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری تێچووە هەموو ببینە

ئێران لەبارەی گەمارووەکەی ئەمریکا: چەتەی دەریاییە هەموو ببینە

نرخی نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند هەموو ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ تاوتوێی هێرشی سەربازی سنووردار دەکات هەموو ببینە

یاریدەدەری پێشووی وەزیرانی جەنگی ئەمریکا: "پلانی B" بەرامبەر ئێران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە هەموو ببینە

عێراقچی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەهۆی گۆڕینی مەرجەکان و توندڕەوییەوە شکستیان هێنا هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێزی دەریایی ئێران لەناوبراوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: هێزی دەریایی ئێران لەناوبراوە، هەروەها کەشتە جەنگییەکانی ئێران لەناوبراون.

 
 

گەمارۆیی دەریایی لەسەر ئێران کەوتە واری جێبەجێ کردن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی نیسانی 2026 فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بە فەرمی دەست دەکات بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر سەرجەم ئەو کەشتیانەی دەچنە نێو بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دەردەچن، ئەمەش وەک وەڵامێکی راستەوخۆ بۆ شکستی دانوستانەکان.

سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، لە کاتژمێر 17:00ـی ئەمڕۆ دووشەممە ، هێزەکانیان دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر هەموو جۆرە کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئێران.

 

ئەمریکا: کۆنترۆڵی دەریایی بەسەر کەنداوی عومان و دەریای عەرەبدا دەسەپێنین

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، سوپای ئەمریکا لە یادداشتێکدا بۆ دەریاوانان ئاماژەی بەوە دا، کۆنترۆڵی دەریایی بەسەر کەنداوی عومان و دەریای عەرەبدا دەسەپێنن.

فەرماندەیییەکە روونیشی کردەوە، رێگری لە هەر کەشتییەک دەکەن بیەوێت بێتە ناو ناوچە گەمارۆدراوەکە یان لێی دەربچێت.

لە بەشێکی تری یادداشتەکەدا هێزەکانی ئەمریکا ئەوەیان خستە روو، رەنگە کەشتییە بێلایەنەکان رووبەڕووی پشکنین ببنەوە، ئەمەش بە مەبەستی ئاشکراکردنی کاڵای قاچاخ.

لە کۆتاییدا سوپاکە رایگەیاند، تەنیا رێگە بە باری هاوکارییە مرۆییەکان دەدرێت تێپەڕ بن بە مەرجی پشکنین، هەروەها دەریاوانانی ئاوەکانی دەرەوەی گەرووی هورمزیان ئاگادار کردووەتەوە بڕیاری کۆنترۆڵی دەریایی دەسەپێنن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەریتانیا دژی گەمارۆکەی ئەمریکایە بۆ سەر گەرووی هورمز

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆییدا گوتی، بە هیچ شێوەیەک پشتیوانیی گەمارۆخستنە سەر گەرووی هورمز و بەندەرەکانی ئێران ناکەن.

ستارمەر ئاماژەی بەوە دا، گەمارۆخستنە سەر ئەو گەرووە پێچەوانەی ویستی ئەوانە و تەنیا بە کردنەوەی هورمز دەتوانن نرخی وزە دابەزێنن و گوزەرانی خەڵک باشتر بکەن.

سەبارەت بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی هەنگاوەکەی ترەمپ هەوڵێکە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی وزە لە ئەوروپا و بەریتانیا وەک تۆڵەکردنەوەیەک بەرانبەر بە پشتیوانینەکردنی ئەمریکا لەلایەن لەندەن و برۆکسلەوە؟ سەرۆکوەزیران گوتی، گرنگترین شت ئەوەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو دۆسیەیە کۆ بکەنەوە، بۆ ئەوەی گرژییەکان کەم ببنەوە و گەرووی هورمز بکرێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

هاکان فیدان: ئێران و ئەمریکا لە پابەندبوون بە ئاگربەست جددین

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند؛ ئێران و ئەمریکا لە پرسی گەیشتن بە ئاگربەست جدیین و درک بە پێویستی ئەو هەنگاوە دەکەن.

 

چین وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، لین شیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی چەند پرسێکی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و گرژییە نێودەوڵەتییەکانی دایەوە، بەتایبەت لەبارەی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ و کێشە سنوورییەکانی لەگەڵ فلیپین.

 

ئیسماعیل قائانی: ئەمریکا وئیسرائیل بەبێ هیچ دەستکەوتێک ناوچەکە جێدەهێڵن

فەرماندەی هێزی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل بە بێ هیچ دەستکەوتێک ناوچەکە جێدەهێڵن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزارەتی دارایی ئیسرائیل: شەڕی دژ بە ئێران زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری تێچووە

بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل دوێنێ یەکشەممە بڵاوکرانەوە، شەڕی دژ بە ئێران بڕی 35 ملیار شیکل '11.52ملیار دۆلار' تێچووی لەسەر بودجەی ئیسرائیل دروست کردووە، لەو بڕە 22 ملیار شیکلی بۆ کەرتی بەرگریی تەرخان کراوە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕە پارەیە پێشتر خراوەتە سەر بودجەی ساڵی 2026.

 

کوەیت زیانمەندترین وڵاتە لە جەنگی دژ بە ئێران

یەکێک لەو وڵاتانەی بەبێ ئەوەی راستەوخۆ بەشداری جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران بکات و زۆرترین زیانی بەرکەوتبێت کوەیت بوو.

 

ئێران لەبارەی گەمارۆکەی ئەمریکا: چەتەیی دەریاییە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بڕیارگەی ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا"ـی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئاسایشی بەندەرەکانی کەنداو و دەریای عومان یان دەبێت بۆ هەمووان بێت، یان بۆ هیچ کەسێک نابێت.

زولفەقاری روونیشی کردەوە، رێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەکی سەر بە "دوژمن" بە گەرووی هورمزدا نادرێت و بە تەواوی سەروەریی خۆیان لە ئاوە هەرێمییەکاندا پیادە دەکەن.

گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا ئەوەشی خستە روو، تەنیا رێگە بەو کەشتییانە دەدرێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن کە پەیوەندییان بە دوژمنەکانەوە نییە، ئەمەش بە مەرجی پابەندبوون بە رێکارەکانی هێزە چەکدارەکانیان.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا راشیگەیاند، بە توندی میکانیزمێکی هەمیشەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز جێبەجێ دەکەن و تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی جەنگیش بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک وەڵامێکە بۆ هەڕەشەکانی "دوژمن".

زولفەقاری ئاماژەی بەوە کرد، سەپاندنی کۆتوبەند لەلایەن ئەمریکا بەسەر جووڵەی کەشتییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، رێکارێکی نایاساییە و بە جۆرێک لە چەتەیی دەریایی هەژمار دەکرێت.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە