ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

سەرەڕای شکستی دانوستانەکان؛ ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بەردەوامن

بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرایان کرد کە سەرەڕای شکستی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد لە کۆتایی هەفتەی رابردوو، پەیوەندی و گفتوگۆکان لە نێوان واشنتن و تاران نەوەستاون و ئاماژە بە هەبوونی پێشکەوتن دەکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

ئەمریکا: کۆنترۆڵی دەریایی بەسەر کەنداوی عومان و دەریای عەرەبدا دەسەپێنین هەموو ببینە

بەریتانیا دژی گەمارۆکەی ئەمریکایە بۆ سەر گەرووی هورمز هەموو ببینە

هاکان فیدان: ئێران و ئەمریکا لە پابەندبوون بە ئاگربەست جددین هەموو ببینە

چین وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە هەموو ببینە

وەزارەتی دارایی ئیسرائیل: شەڕی دژ بە ئێران زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری تێچووە هەموو ببینە

ئێران لەبارەی گەمارووەکەی ئەمریکا: چەتەی دەریاییە هەموو ببینە

نرخی نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند هەموو ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ تاوتوێی هێرشی سەربازی سنووردار دەکات هەموو ببینە

یاریدەدەری پێشووی وەزیرانی جەنگی ئەمریکا: "پلانی B" بەرامبەر ئێران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە هەموو ببینە

عێراقچی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەهۆی گۆڕینی مەرجەکان و توندڕەوییەوە شکستیان هێنا هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

سی ئێن ئێن: بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکەن

تۆڕی هەواڵی CNN لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی ناوخۆیی سەرقاڵی تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی دیدارێکی دیکەی راستەوخۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، بە ئامانجی دۆزینەوەی "دەرچەیەکی دیپلۆماسی" پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو وادەی ئاگربەستی نێوان واشنتۆن و تاران کۆتایی بێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەکسیۆس: ئەمریکا داوای راگرتنی 20 ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ئێران کردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی و سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، لە دانوستانەکانی ئەم دواییەی پاکستاندا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مەرجی  20ساڵ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی خستووەتە بەردەم ئێران، بەڵام تاران تەنیا ئامادەیە بۆ ماوەیەکی کەمتر لە 10 ساڵ پیتاندن رابگرێت؛ ئەم ناکۆکییە قووڵەش رێگر بووە لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی پێش وادەی کۆتاییهاتنی ئاگربەست لە 21ـی نیسان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: دوێنێ 34 کەشتی توانیویانە بەنێو گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن

لە پەیامێکی نوێدا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد، دوێنێ یەکشەممە، 34 کەشتی توانیویانە بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن. ترەمپ ئەم ژمارەیەی وەک پێشوەچوونێکی گەورە لە قۆناغی گەمارۆکەدا وەسف کرد و پڕۆسەی داخستنی گەرووەکەی لە لایەن ئێرانەوە بە "داخستنێکی گەمژانە" ناوبرد.

 

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێزی دەریایی ئێران لەناوبراوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: هێزی دەریایی ئێران لەناوبراوە، هەروەها کەشتە جەنگییەکانی ئێران لەناوبراون.

 
 

گەمارۆیی دەریایی لەسەر ئێران کەوتە واری جێبەجێ کردن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی نیسانی 2026 فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بە فەرمی دەست دەکات بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر سەرجەم ئەو کەشتیانەی دەچنە نێو بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دەردەچن، ئەمەش وەک وەڵامێکی راستەوخۆ بۆ شکستی دانوستانەکان.

سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، لە کاتژمێر 17:00ـی ئەمڕۆ دووشەممە ، هێزەکانیان دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر هەموو جۆرە کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئێران.

 

ئەمریکا: کۆنترۆڵی دەریایی بەسەر کەنداوی عومان و دەریای عەرەبدا دەسەپێنین

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، سوپای ئەمریکا لە یادداشتێکدا بۆ دەریاوانان ئاماژەی بەوە دا، کۆنترۆڵی دەریایی بەسەر کەنداوی عومان و دەریای عەرەبدا دەسەپێنن.

فەرماندەیییەکە روونیشی کردەوە، رێگری لە هەر کەشتییەک دەکەن بیەوێت بێتە ناو ناوچە گەمارۆدراوەکە یان لێی دەربچێت.

لە بەشێکی تری یادداشتەکەدا هێزەکانی ئەمریکا ئەوەیان خستە روو، رەنگە کەشتییە بێلایەنەکان رووبەڕووی پشکنین ببنەوە، ئەمەش بە مەبەستی ئاشکراکردنی کاڵای قاچاخ.

لە کۆتاییدا سوپاکە رایگەیاند، تەنیا رێگە بە باری هاوکارییە مرۆییەکان دەدرێت تێپەڕ بن بە مەرجی پشکنین، هەروەها دەریاوانانی ئاوەکانی دەرەوەی گەرووی هورمزیان ئاگادار کردووەتەوە بڕیاری کۆنترۆڵی دەریایی دەسەپێنن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەریتانیا دژی گەمارۆکەی ئەمریکایە بۆ سەر گەرووی هورمز

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆییدا گوتی، بە هیچ شێوەیەک پشتیوانیی گەمارۆخستنە سەر گەرووی هورمز و بەندەرەکانی ئێران ناکەن.

ستارمەر ئاماژەی بەوە دا، گەمارۆخستنە سەر ئەو گەرووە پێچەوانەی ویستی ئەوانە و تەنیا بە کردنەوەی هورمز دەتوانن نرخی وزە دابەزێنن و گوزەرانی خەڵک باشتر بکەن.

سەبارەت بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی هەنگاوەکەی ترەمپ هەوڵێکە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی وزە لە ئەوروپا و بەریتانیا وەک تۆڵەکردنەوەیەک بەرانبەر بە پشتیوانینەکردنی ئەمریکا لەلایەن لەندەن و برۆکسلەوە؟ سەرۆکوەزیران گوتی، گرنگترین شت ئەوەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو دۆسیەیە کۆ بکەنەوە، بۆ ئەوەی گرژییەکان کەم ببنەوە و گەرووی هورمز بکرێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

هاکان فیدان: ئێران و ئەمریکا لە پابەندبوون بە ئاگربەست جددین

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند؛ ئێران و ئەمریکا لە پرسی گەیشتن بە ئاگربەست جدیین و درک بە پێویستی ئەو هەنگاوە دەکەن.

 

چین وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، لین شیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی چەند پرسێکی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و گرژییە نێودەوڵەتییەکانی دایەوە، بەتایبەت لەبارەی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ و کێشە سنوورییەکانی لەگەڵ فلیپین.

 

ئیسماعیل قائانی: ئەمریکا وئیسرائیل بەبێ هیچ دەستکەوتێک ناوچەکە جێدەهێڵن

فەرماندەی هێزی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل بە بێ هیچ دەستکەوتێک ناوچەکە جێدەهێڵن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە