وەزارەتی خەزێنەی بەریتانیا: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران کارێکی هەڵە بوو
وەزیری خەزێنەی بەریتانیا، رایگەیاند: کە هەڵگیرساندنی جەنگ لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران کارێکی هەڵە بووە، چونکە هێشتا رێگە دیپلۆماسییەکان دانەخرابوون.
ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە
وەزیری خەزێنەی بەریتانیا، رایگەیاند: کە هەڵگیرساندنی جەنگ لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران کارێکی هەڵە بووە، چونکە هێشتا رێگە دیپلۆماسییەکان دانەخرابوون.
ترەمپ: دوای 34 ساڵ، ئەمڕۆ ئیسرائیل و لوبنان کۆدەبنەوە هەموو ببینە
ئەمریکا لە گەرووی هورمز کەشتییەکی ئێرانی ناچار بە گەڕانەوە کرد هەموو ببینە
ئیسماعیل بەقایی: چەکی ئەتۆمی ئێران بوونی نییە هەموو ببینە
ئێران تۆمەتەکانی بەحرەین رەتدەکاتەوە هەموو ببینە
ترەمپ: کەسێک بە پاپا بڵێت ئێران زیاتر لە 40 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە هەموو ببینە
سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی رەهای دەریاییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە هەموو ببینە
سعوودیە هۆشداریی دەداتە عێراق هەموو ببینە
جی دی ڤانس: ئەمریکا هەوڵی رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران دەدات هەموو ببینە
ماکرۆن: قسەم لەگەڵ ترەمپ و پزیشکیان کرد و پێویستە گەرووی هورمز بێ مەرج بکرێتەوە هەموو ببینە
بلومبێرگ: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 150 دۆلار هەموو ببینە
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەست پێبکات. هاوکات دووپاتی کردەوە، کە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان گشتگیر دەبێت و حزبوڵڵاش دەگرێتەوە.
عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بارەگای سەربازیی خاتەم ئەلئەنبیای ئێران رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرگری و وەڵامدانەوەی هەر هەڵەیەک یان دەستدرێژییەکی نوێی دوژمن و جەختی کردەوە، وەڵامەکەیان زۆر توند دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە گفتوگۆ لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ئەنجام بدرێت، ئەمەش دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی 34 ساڵ.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجسەممە، 16ـی نیسانی 2026، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، رایگەیاند؛ تێکشکێنەرێکی دەریایی وڵاتەکەیان سەرکەوتوو بووە لە گۆڕینی ئاڕاستەی کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی کە هەوڵیدابوو لە گەمارۆی سەر گەرووی هورمز رابکات و جەختی کردەوە، ئێستا کەشتییەکە بەرەو ئێران گەڕاوەتەوە.
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاوی کردەوە، کە دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژەبڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری جەنگیی وڵاتەکە لە پۆستەکەی پێشکەش دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" ئاشکرای کرد، کە سەرەڕای ئامادەیی چەند وڵاتێکی ئەوروپی بۆ میوانداریکردنی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن، بەڵام ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان وەک شوێنی سەرەکی بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی داهاتووی دانوستانە ئەگەرییەکان دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی نیسانی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان خستەروو و رایگەیاند؛ سەرەڕای گرژییەکان، پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی پەیام لە نێوان تاران و واشنتن تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.
ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەمینداریی گشتیی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەڵامی بانگەشە و تۆمەتەکانی ئەم دواییەی شانشینی بەحرەینی دایەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا لە پلاتفۆرمی 'تروس سۆشیال' داوای کرد هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی توند بەرامبەر بە حکوومەتی تاران وەربگیرێت. ترەمپ داوای کرد پەیامەکەی بگەیەنرێتە پاپا لیۆی چواردەهەم بۆ ئەوەی جیهان لە قەبارەی ئەو رووداوانە ئاگادار بکرێتەوە کە لە ناوخۆی ئێراندا روودەدەن.
سوپای ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ سەرجەم بەندەرەکانی ئێران بە تەواوی گەمارۆ دراون و جووڵەی بازرگانی دەریایی بۆ ناوەوە و دەرەوەی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی گشتیی وەستاوە.