CBS: پێشبینی دەکرێت دووشەممە دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەست پێبکاتەوە
کەناڵی (CBS)، بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژی دووشەممە، گەڕێکی دیکەی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە بچێت.
ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە
کەناڵی (CBS)، بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژی دووشەممە، گەڕێکی دیکەی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە بچێت.
نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی وزە 46 ملیار دۆلاری تێدەچێت هەموو ببینە
کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆریای باشوور لە رێگەی دەریای سوورەوە تێپەڕی هەموو ببینە
ترەمپ: دوای 34 ساڵ، ئەمڕۆ ئیسرائیل و لوبنان کۆدەبنەوە هەموو ببینە
ئەمریکا لە گەرووی هورمز کەشتییەکی ئێرانی ناچار بە گەڕانەوە کرد هەموو ببینە
ئیسماعیل بەقایی: چەکی ئەتۆمی ئێران بوونی نییە هەموو ببینە
ئێران تۆمەتەکانی بەحرەین رەتدەکاتەوە هەموو ببینە
ترەمپ: کەسێک بە پاپا بڵێت ئێران زیاتر لە 40 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە هەموو ببینە
سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی رەهای دەریاییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە هەموو ببینە
سعوودیە هۆشداریی دەداتە عێراق هەموو ببینە
جی دی ڤانس: ئەمریکا هەوڵی رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران دەدات هەموو ببینە
سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند ئێران لە دانوستانەکاندا رەزامەندی نیشان داوە لەسەر راگرتنی پشتگیریی دارایی و سەربازی بۆ گرووپە چەکدارەکان، بەتایبەت حزبوڵڵا و حەماس، و تەواوی کۆگای یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی رادەستی واشنتن دەکات.
ئەحمەد بەخشایش ئەردەستانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، ئاشکرای کردووە، وڵاتەکەی پێشنیازێکی نوێی داوەتە واشنتن بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی پێنج ساڵ، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، زیاتر لە 10 هەزار سەرباز لە هێزە دەریاییەکان، مارێنز و هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەشدارن لە جێبەجێکردنی گەمارۆیەکی دەریایی توند دژی ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا، لە زنجیرەیەک لێدوانی نوێدا بۆ ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، مژدەی نزیکبوونەوەی رێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ ئێران راگەیاند و هاوکات هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئیسرائیل کرد سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان.
لە هێرشێکی مووشەکی و درۆنیدا بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵە ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر، سێ ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان شەهید بوون و چەندین هاووڵاتی دیکەش کە لە نێویاندا مێرمنداڵ هەن، بریندار بوون.
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی هۆکار نییە بۆ ناسەقامگیری و داوای لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد کە پابەندییە یاساییەکانی تاران بە هەند وەربگرن.
ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، لە پەیامێکدا بەبۆنەی "رۆژی سوپا" رایگەیاند، هێزەکانی سوپا بە ورەیەکی پۆڵایین و "دەست لەسەر پەلاپیتکە" لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و دەستدرێژییەکی دوژمنان.
بۆ یەكەمجار لە دوای دەستپێكردنی گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرەكانی كۆماری ئیسلامی، 3 تانكەری نەوتی ئێران كە 5 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەڵگرتبوو، گەرووی هورمزیان بڕی و بەرەو بازاڕەكانی جیهان بەڕێكەوتن. ئەم هەواڵە لە لایەن كۆمپانیای "كێپلەر" بۆ داتا دەریاییەكان پشتڕاستكراوەتەوە.
گۆڤارێکی ئەمریکی راپۆرتێکی لە بارەی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێران و گەرووی هورمز بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، بڕیارەکە ئەو رێڕەوە ئاوییەی کردووەتە مەیدانێکی دیکەی تاقیکردنەوە لە ململانێکاندا، سەرکەوتنەکەشی بەستراوەتەوە، هەر وڵاتێک و سەرکردەکانیان تا چەندە بەرگەی زیانی گیانی و گورزی ئابووری دەگرن، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کارێک دەکات، لە پێناو مانەوە.
حکوومەتی کۆریای باشوور رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە دوای داخستنی گەرووی هورمز، کەشتییەکی نەوتهەڵگری وڵاتەکەی لە دەریای سوور پەڕییەوە. ئەم هەنگاوەی سیئۆل وەک بەشێک لە گەڕان بەدوای رێگەی بەدیل بۆ دابینکردنی وزە دێت، پاش ئەوەی بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەرووی هورمز بە کردەیی داخرایە رووی کەشتییەکان.