ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی سیخوڕیی لەسێدارەدا

ئاژانسی هەواڵی 'میزان'ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، دوو کەسیان بە تاوانی هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل و پلاندانان بۆ هێرشکردن  لەسێدارە داوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

حزبوڵڵای لوبنانی بۆ کوردستان24: ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست هەموو ببینە

ناتانیاهۆ: جەنگی ئێران کۆتایی نەهاتووە هەموو ببینە

ترەمپ: کەشتییەکی زەبەلاحی ئێرانیمان پەکخست و دەستمان بەسەردا گرت هەموو ببینە

کاتژمێر سفر لەنێوان جەنگێکی خوێناویتر و رێککەوتنێکی هەمیشەیی هەموو ببینە

ئەکسیۆس: بێمتمانەیییەکی قووڵ واشنتن و تارانی گرتووەتەوە هەموو ببینە

ئیرنا: تاران تا ئێستا بڕیاری بەشداری لە گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ واشنتن نەداوە هەموو ببینە

نیویۆرک تایمز: ئینتەرنێت بە شێوەیەکی سنووردار لە ئێران کارا کراوەتەوە هەموو ببینە

ترەمپ: نوێنەرەکانم بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بەرەو پاکستان بەڕێکەوتوون هەموو ببینە

پزیشکیان هۆشداری توند دەداتە ترەمپ لەسەر مافە ئەتۆمییەکان هەموو ببینە

لە باشووری لوبنان بۆمبێکی چێندراو بە 10 سەربازی ئیسرائیلیدا تەقییەوە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

حکوومەتی هۆڵەندا 1.1 ملیار دۆلار بۆ کۆنترۆڵی نرخی ستوومەنی تەرخان دەکات

حکوومەتی هۆڵەندا پلانی نائاسایی کۆنترۆڵی بەرزی نرخی ستوومەنی کارا کرد و زیاتر لە 950 ملیۆن یۆرۆ، کە دەکاتە 1.1 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ قەرەبووی کۆمپانیا و هاووڵاتیانی تەرخان دەکات.

حکوومەتی هۆڵەندا رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت ئەم دۆخە، کە بەهۆی جەنگی 40 رۆژەی دژ بە ئێران و داخرانی گەرووی هورمز دروست بووە، نرخی وزە هەر بە بەرزی بمێننەوە، تەنانەت ئەگەر بەم زووانە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتاییان بێت."

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پێسکۆڤ: هیوادارین پڕۆسەی دانوستانەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر سیناریۆیەکی دیکەی سەربازی بەردەوام

کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرملین)، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبەرانبەر ناسەقامگیریی دۆخی ناوچەی کەنداو نیشاندا و هیوای خواست دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بەردەوام بن، تاوەکوو رێگری لە کارەساتی ئابووریی جیهانی بگرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ ئامادەیە راستەوخۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران کۆببێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە فەرمی بەڕێ کەوتنی شاندی باڵای وڵاتەکەی بۆ پاکستان راگەیاند و ئامادەیی خۆشی پیشاندا بۆ کۆبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ سەرکردەکانی تاران. ترەمپ کە بەڵێنی داوە رێگری لە ئەتۆمیبوونی ئێران بکات، وڵاتەکە دەخاتە نێوان دوو بژاردە: یان "داهاتوویەکی مەزن وەک وڵاتێکی ناوازە"؛ باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل منی  بۆ جەنگی ئێران هان نەداوە

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەگاتە پاکستان

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستان دەگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئێران و ئەمریکاش هەریەکەیان چەند مەرجێکیان بۆ دانوستان هەیە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حزبوڵڵای لوبنانی بۆ کوردستان24: ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، مەحموود قەماتی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی حزبوڵڵای لوبنانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە چەندین پێشێلکاری لەلایەن ئیسرائیلەوە کراون.

قەماتی ئاماژەی بەوە کرد، پێشێلکارییەکان هێرشی درۆن، فڕۆکەی جەنگی، بۆردومانکردنی ناوچەکان و تەقاندنەوەی خانووەکان دەگرێتەوە، تەنانەت هاووڵاتییانی سڤیلیش کراونەتە ئامانج و کوژراون.

سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی حزبوڵڵا روونیشی کردەوە، بەردەوام ئامادەن، دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە، هاوکات مووشەک و سەرجەم تواناکانیان ئامادەن بۆ هەر پێشهاتێک.

لە بارەی هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، مەحموود قەماتی ئەوەشی خستە روو، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابەش بووە، دەبینرێت ئیسرائیل و ئەمریکا لە یەک بەرەدان، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا و تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش دژی هێرشەکانن و دەیانەوێت جەنگ رابگیرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناتانیاهۆ: جەنگی ئێران کۆتایی نەهاتووە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتی دیداری لەگەڵ خافێر مایلی، سەرۆکی ئەرجەنتین لە ئۆرشەلیم (قودس)، گوتی، "ئێمە لە جەنگداین لەگەڵ ئێران، بابەتەکە کۆتایی نەهاتووە و لە هەر ساتێکدا گەشەسەندنی نوێ روو دەدات".

ناتانیاهۆ باسی لەوەش کرد، "بەلای ئیسرائیلەوە جەنگەکە هێشتا بەردەوامە و خاڵی کۆتایی بۆ دانەنراوە". 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیرنا: تاران تا ئێستا بڕیاری بەشداری لە گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ واشنتن نەداوە

ئاژانسی ئیرنا،  بڵاویکردووەتەوە "گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستەکان، دژایەتیی بەردەوام لە بڕیارەکان و درێژەدان بەو گەمارۆ دەریاییەی ئەمریکا، وای کردووە لەم بارودۆخەدا هیچ کەشێکی لەبار بۆ گفتوگۆی بەرهەمدار نەمێنێتەوە."

بە پێی ئاژانسەکە، تاوەکوو ئێستا ئەو سیاسەتەی ئەمریکا گرتوویەتییەتەبەر، رێگری لە پێشکەوتنی ئاگربەست هەبووە، بەم دۆخەی هەیە، هیچ ئاسۆیەکی رووناک لە دانوستانەکان بە دی ناکرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

نیویۆرک تایمز: بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت 2.5 ملیار دۆلار زیان بەر ئێران کەوتووە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد، بەهۆی پچڕانی هێلی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 50 رۆژ، زیانی ماددی 2.5 ملیار دۆلار بەر ئێران کەوتووە.

بەپێی خەمڵاندنی شارەزایانی ئابووری کە بۆ رۆژنامەکە قسەیان کردووە، پچڕانی ئینتەرنێت رۆژانە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار زیانی بە ئابووریی ئێران گەیاندووە. بەمەش کۆی زیانەکان لە ماوەی ئەم 50 رۆژەدا گەیشتووەتە 2.5 ملیار دۆلار. 

هەروەها ئاماژەیداوە، ئەم دۆخە بازرگانیی ئەلیکترۆنی، سیستەمی بانکی و تەنانەت گواستنەوە و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیشی پەکخستووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران لە ناردنی شاندەکەی بۆ ئیسلام ئاباد دوودڵە

جیهان بە گەشبینییەوە چاوەڕێی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەکات لە ئیسلام ئاباد؛ لە کاتێکدا "تیمی یەکلاکەرەوە"ی هەردوولا کۆدەبنەوە، ئەگەری واژۆکردنی رێککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئارادایە، بەو مەرجەی تاران گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا وەک بەربەست نەبینێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حووسییەکانی یەمەن بۆ کوردستان24: ئامادەی قۆناغێکی نوێی جەنگین

عەبدولغەنی عەلی زوبەیدی، فەرماندەی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند،  هێزەکانیان بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێی سەربازی دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا ئامادەن و چەک و کەرەستەی سەربازیی زۆر پێشکەوتوویان هەیە.

راشیگەیاند، داخستنی گەرووی بابولمەندەب، کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، یەکێکە لە بژاردەی بەهێزی حووسییەکان، هەربۆیە خۆیان بۆ ئامادەی قۆناغێکی نوێی جەنگ کردووە

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە