ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

قەتەر: دوو شانەی سیخوڕی سوپای پاسدارانمان دەستگیرکرد

وەزارەتی بەرگریی قەتەر رایدەگەیەنێت، بنکەی ئاسمانیی عودەید، کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە، بە مووشەکی بالیستیی ئێران کراوەتە ئامانج، هاوکات دەزگای ئاسایشی ئەو وڵاتە تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە تارانی هەڵوەشاندەوە.

وەزارەتی بەرگریی قەتەر رایگەیاند، لە چوارچێوەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە و وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، دوو مووشەکی بالیستی ئاراستەی خاکی قەتەر کراون.

وەزارەتەکە روونیکردۆتەوە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە یەکێک لە مووشەکەکان لە ئاسمانەوە پووچەڵ بکەنەوە و بیخەنە خوارەوە، بەڵام مووشەکەکەی دیکە بەر بنکەی ئاسمانیی عودەید کەوتووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە، سەرەڕای ئەوەی بنکەکە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمەریکایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە لایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکان، ئاژانسی هەواڵی قەتەر (QNA) بڵاوی کردەوە، دەزگای ئاسایشی دەوڵەت سەرکەوتوو بووە لە ئاشکراکردن و هەڵوەشاندنەوەی دوو شانەی سیخوڕی لە وڵاتەکەدا.

ئاژانسەکە پشتڕاستی کردۆتەوە کە ئەندامانی ئەو دوو شانەیە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

 
 

خاڵە سەرەکییەکان

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کوردستان24: دیلگیرانی فڕۆکەوانە ونبووەکە لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە هەموو ببینە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە عێراق قەرەبووی قوربانییانی هێرشەکان بکاتەوە هەموو ببینە

دووەم کەشتیی تورکیا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی هەموو ببینە

ئێران: بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەموو ببینە

چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و ئەنبار کرانە ئامانج هەموو ببینە

تاران بۆ واشنتن: ئەگەر ئێوە هێرشی زەمینی دەستپێبکەن، کۆتاییەکەی لای ئێمە دەبێت هەموو ببینە

تاران داوای لە مۆسکۆ کردووە رێگری لە پڕۆژەبڕیارەکەی بەحرەین بکات هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

عەباس عێراقچی: ئێمە رەتمان نەکردووەتەوە بۆ دانوستان بچینە پاکستان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران هیچ کاتێک رەتی نەکردۆتەوە بچێتە ئیسلام ئاباد، گوتیشی، وڵاتەکەی مەرجی ئەوەیە بەیەکجاری کۆتایی بەو جەنگە بێت کە بەسەر ئێمەدا سەپێنراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کوردستان24: دیلگیرانی فڕۆکەوانە ونبووەکە لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە

ئەمڕۆ شەممە 4ـی نیسانی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەبێ ئاشکراکردنی ناوەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوێنێ هەینی 3ـی نیسان، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری F-15 لە ئاسمانی ئێران پێکراوە و دوو سەرنشینی تێدا بووە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوای رووداوەکە هەردوو فڕۆکەوانەکە ناچار بوون خۆیان هەڵبدەن. روونیشی کردەوە، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان لەلایەن تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریی ئەمریکییەوە دۆزراوەتەوە و رزگار کراوە، بەڵام فڕۆکەوانی دووەم تاوەکوو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکی و ئیسرائیلی بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە بەردەوامە. دووپاتیشی کردەوە، هیچ زانیارییەکیان پێ نەگەیشتووە فڕۆکەوانەکە بە دیل لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر کرابێت.

 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە عێراق قەرەبووی قوربانییانی هێرشەکانی سەر کوردستان بکاتەوە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بەغدا لەبارەی هێرشی گرووپە لەیاسادەرچووەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و رایدەگەیەنێت، عێراق بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارە لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و دەبێت قەرەبووی قوربانییان بکاتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسماعیل قائانی: چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەڵاتنە

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاند، چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەڵاتنە، ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ترەمپ فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد لە کارەکەی دووربخاتەوە، دەشڵێت، دوو هەفتەیە کەشتی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد نەیتوانیوە گەرووی بابولمەندەب تێپەڕێنێت.

 

دووەم کەشتیی تورکیا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی

ئەمڕۆ شەممە (04ـی نیسانی 2026)، حکوومەتی تورکیا تێپەڕبوونی دووەم کەشتیی وڵاتەکەی بە گەرووی هورمزدا راگەیاند، دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران لە کۆتایی ئابی رابردوو.

هاوکات ئەنقەرە هەوڵ دەدات مۆڵەت لە دەسەڵاتدارانی ئێران وەربگرێت بۆ تێپەڕبوونی 11 کەشتیی دیکە بەو گەرووەدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەکداری راگەیاند

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانیان لە پارێزگای ئەنبار کەوتوونەتە بەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوپای پاسداران: هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

هێرشێک کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعوودیە، ئێرانیش رەتیدەکاتەوە ئەوان هێرشەکەیان کردبێت و دەڵێت لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشکراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئێرانی رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بەردەوامە لە گفتوگۆ و پەیوەندییەگانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە.

رووسیا: ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا رایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵەیەکی جیۆپۆلەتیکی گەورەیان ئەنجامداوە بە گڕدانی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و ئەنبار کرانە ئامانج

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە (04ـی نیسانی 2026)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەند پێگەیەکیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بۆردومان کرد. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە