ناسا له‌ ده‌ریاوه‌ كه‌شتییه‌ك ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات

زۆرترین كه‌لوپه‌ل ده‌گه‌یه‌نێته‌ وێستگه‌ی بۆشاییگه‌ری نێوده‌وڵه‌تی

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/dedb1712-c556-4d95-876e-37f3d626e3e1/NASA%20Mission%20Zansti.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

كەشتی كەلوپەل، كارگۆی سپێیس ئێكس دراگۆن بەرەو بۆشایی ئاسمانی هه‌ڵدرایه‌، ئه‌وه‌ش یەكەمین گەشتە لە بنكەیەكی دەریاوە دەستپێ ده‌كات و زۆرترین پێداویستی ھەڵبگرێت.

ناسا، لە بەردەوامی ھەوڵ و توێژینەوە زانستییەكانی، دواجار پێشكەوتنێكی نایابی بەدەستھێنا، ئەویش لە رێگەی ھەڵدانی كەشتی كەلوپەل، كارگۆی سپێیس ئێكس دراگۆن، لە سەر رووی ئاوی دەریاوە بەرەو بۆشایی دەرەوەی زەوی.

كەشتییە بارھەڵگرەكە بەرەو ناوەندی ئاسمانی جیھانی، ئای ئێس ئێس ھەڵدرا، كە یەكەمین گەشتە لە بنكەیەكی دەریاوە و دەستپێبكات و ھاوكاتیش زۆرترین پێداویستی ھەڵبگرێت. لایەنێكی تری ناوازەو دەستكەوتێكی تری ئاسمانەوانی، بریتی بوو لە موشەكە پاڵنەرەكە، كە لە جیاتی پێدا تەقینەوە و بەركەوتنی كەشتییەكە، لە ئاوی دەریا نیشتەوە، بە بێ دروستكردنی ھیچ مەترسییەك.

ئێلۆن موسك، سەرپەرشتیاری پرۆژەكە گوتی: "ئەو شتە تایبەتە و ئەوەی ئەم ھەڵمەتە جیادەكاتەوە، ئەوەیە، موشەكە ھەڵگرەكانی كەشتییەكە لە جیاتی پێدا تەقینەوە نیشتنەوە ناو ئاو. بۆیە ھەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەین، ھۆكارەكەشی گرنگی دەستكەوتەكەیە، كە نیوەی گرنگی پرۆژەكەشە، پێوستمانە ئیتر لە دەریا بیان نشینەوە".

لەگەڵ ھەڵدانی كەشتیەكە و بەر لە ھەڵمەتە ئاسمانییەكە، نیگەرانی و دوودڵییەكی زۆر ناوەندی ئاسمانەوانی نیشتیمانی ئەمریكای گرتبووەوە. كەشتییە بارھەڵگرە ئاسمانییەكە بێ ئاسمانەوانە و یەكەمینی لەو جۆرەیە بۆ كارێكی وەھا گرنگ ھەڵبدرێتە ئاسمان. سەركەوتنیشی دەرچەی نوێی بۆ گەشتی درێژخایەنتر و پڕسەركێشی تر دەكاتەوە.

سەرپەرشتیاری پرۆژەكە هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێموایە ئەمە دەستكەوتێكی مەزنە بۆ داھاتووی ئاسمانەوانی... پێموایە ئەمە پێنگاوێكە بەرەو ھەسارەكان. بۆ ئەوەی بتوانیین بە ئازادتر بە ئاسماندا بگەڕێین، پێویستە گرنگییەكی زۆر بە موشەكی ھەڵگر بدرێت. ئێستا چەند ساڵێكی ترمان پێویستە ھەنگاوی داھاتوو ببڕین بەڵام دڵنیام ئەم كارە ئامانجەكانی پێكاو ئەوە سەلمێندرا."

كارگۆی سپێیس ئێكس دراگۆن لە رێگەی موشەكی فاڵكۆن 9 و كۆمپڵێكس 40 لە ناوەندی ئاسمانەوانی نیشتیمانی ئەمریكی ناسا، لە كیپ كاناڤاڕێڵ لە فلۆریدا ھەڵدرایە ئاسمان.

كارگۆكە كەلوپەلی زانستی و توێژینەوەی ھەڵگرتووە. ئەمە بێجگە لە پێداویستی تیمی ئاسمانەوانی جیھانی لە ناوەندی ئاسمانی جیھانی لە بۆشایی دەرەوەی زەوی. لە ئێستادا 2 تیمی جیا لە ناوەندی ئاسمانی جیھانی، كە لە ئاسمانەوانی ئەمریكی و روسی پێكھاتوون لە توێژینەوە چاودێریدان كە تیمەكانی 47 و 48 ن.