حەشدی شەعبی: لە 24 کاتژمێردا دووجار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان لە نەینەوا
دەستەی حەشدی شەعبی، رایگەیاند، فەوجێکی حەشد لە پارێزگای نەینەوا رووبەڕووی دوو هێرشی ئاسمانی بووەتەوە.
پێنجشەممە 2ـی نیسانی 2026، دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویانکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، "فەوجی چوارەمی سەر بە لیوای 14 لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو هێرشی ئاسمانیان کراوەتە سەر، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرە هێرشە بەردەوامەکانە بۆ سەر بارەگاکانی حەشد".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هێرشی یەکەم کاتژمێر 7:50ـی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ئەنجامدراوە و هێرشی دووەمیش کاتژمێر 5:20ـی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەمان شوێنی کردووەتەوە ئامانج.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەکەیدا هێرشەکەی بە "دوژمنکارییەکی ئیسرائیلی - ئەمریکی" ناوبردووە و جەختی کردووەتەوە، ئەو هێرشانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.