هاوپه‌یمانان دامه‌زراوه‌یه‌كی گلدانه‌وه‌ی پاره‌وپوولی داعشيان له مووسڵ وێرانكردووه
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، "له هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یماناندا، دامه‌زراوه‌یه‌كی گلدانه‌وه‌ی پاره‌وپوولی داعش له مووسڵ وێرانكراوه".
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، "له هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یماناندا، دامه‌زراوه‌یه‌كی گلدانه‌وه‌ی پاره‌وپوولی داعش له مووسڵ وێرانكراوه".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه ئه‌مریكییه گوتی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كان رۆژی 11 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2016، دوو بۆمبیان فڕێداوه‌ته سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كه كێشه‌كه‌یان 900 كگم بووه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان دۆلاری داعش له‌ناوبراوه".
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و گورزه زیانی زۆری به داعش گه‌یاندووه".
تۆڕی هه‌واڵه‌كانی سی ئێن ئێن له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانانی گواستووه‌ته‌وه، "له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه، له‌وانه‌یه 5 بۆ 7 هاووڵاتی له مووسڵ گیانیان له ده‌ستدابێت".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس