"ئابووریی عێراق به‌ رێژه‌ی 3% گه‌شه‌ ده‌كات"

بانكیی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیكرد، "ئه‌مساڵ ئابووریی عێراق به‌ رێژه‌ی نزیكه‌ی 3.1% گه‌شه‌ بكات".

K24 – هه‌ولێر:

بانكیی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیكرد، "ئه‌مساڵ ئابووریی عێراق به‌ رێژه‌ی نزیكه‌ی 3.1% گه‌شه‌ بكات".

له‌ راپۆرتێكدا، بانكیی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، "باشتربوونی كه‌رتی نه‌وت و كه‌رته‌كانی تر، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی ده‌ركه‌وتنی داعش، هۆكاره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی عێراق ده‌بن له‌ 2016".

بانكیی نێوده‌وڵه‌تی روونیكرده‌وه‌، "له‌ 2015 گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی عێراق به‌ رێژه‌ی 0،5% بووه‌".

بانكیی نێوده‌وڵه‌تی‌ هۆشداریدا، "به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان و به‌رده‌وامبوونی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌".

ئه‌و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه‌، دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران، گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا باشتر ‌بێت".