دامه‌زراندنی كوتله‌یه‌كی سیاسیی نوێ له‌ به‌غدا راگه‌یه‌ندرا

كوتله‌یه‌كیی سیاسیی نوێ له‌ به‌غدا راگه‌یه‌ندرا، كه‌ كاریی سه‌ره‌كی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌نبار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌یه‌‌.

K24 – به‌غدا:

كوتله‌یه‌كیی سیاسیی نوێ له‌ به‌غدا راگه‌یه‌ندرا، كه‌ كاریی سه‌ره‌كی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌نبار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌یه‌‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌یاد عه‌للاوی و ته‌ها عه‌بدولغه‌نی  ئه‌و كوتله‌ سیاسییه‌ نوێیه‌یان‌ به‌ ناوی"وه‌ته‌نیه‌ی ئه‌نبار‌" دامه‌زراندووه‌.   

سه‌ركرده‌ی "وه‌ته‌نیه‌ی ئه‌نبار"، ته‌ها عه‌بدولغه‌نی گوتی: "كوتله‌كه‌مان 16 ئامانجی كاركردنی بۆ خۆی داڕشتووه‌، دیارترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌نبار و ئازادكردنی گیراوه‌كانی پارێزگاكه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشووه‌ بۆ ناو سوپا".

ئه‌یاد عه‌للاوی، كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی كوتله‌كه‌ دیاریكراوه‌، رایگه‌یاند: "پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌ڕوات".

ئه‌یاد عه‌للاوی گوتی: "پرۆسه‌ی سیاسی نشووستی هێناوه‌، هه‌ردوو بارودۆخی ئابووری و ئاسایشیی وڵاتیش به‌ ته‌واوه‌تی تێكچوون".  

 

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان