هاوپه‌یمانی سوننه‌كان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كرد
یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان، بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاند.
K24 – به‌غدا:
یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان، بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاند.
یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان رایگه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌ك ناڕه‌زایی دژی توندوتیژییه‌كانی قه‌زای میقدادییه‌یه له پارێزگای دیاله".
سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د مه‌ساری گوتی: "داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی به‌رگریی و ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ین، كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و هێمنی بۆ قه‌زای میقدادیه بكه‌ن، میلیشیاكان كۆنـتڕۆڵبكه‌ن و چه‌ك ته‌نها به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت".
ئه‌حمه‌د مه‌ساری گوتیشی: "ئه‌وان نوێنه‌ری سكرتێریی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان له عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، پێویسته پارێزگای دیاله و ناوچه‌كانی تر كه كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ڵمه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی و تائیفی، له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه پارێزگاریان لێبكرێت".
یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان، هاوپه‌یمانێتییه‌كه هێزه سوننیه‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له خۆ گرتووه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك مزگه‌وتی سوننه‌كان ته‌قێندرانه‌وه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه كوژران.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان