كاندیدێكی كۆمارییه‌كانی: بێ كۆمەڵگای ئیسلامی داعش له‌ناوناچێت
ئه‌و كاره مه‌حاڵه بێ به‌شداری كۆمه‌ڵگای ئیسلامی
K24 - واشنتۆن:
كاندیدێكی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له دیبه‌یتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌حاڵه به‌بێ به‌شداری كۆمه‌ڵگای ئیسلامی، بتوانرێت داعش له ناوببرێت.
جێب بوش، كە یەكێك لە پاڵێوراوە كۆمارییەكانە بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە چوارچێوەی دوایین دیبەیتیان لەسەر پرسە جیاجیاكان و بەئامانجی یەكلایی كردنەوەی پاڵێوراوی سەرەكی بۆ ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، باسی لە چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر داعشدا كرد.
بوش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە ناتواندرێت بە بێ ھاوپەیمانانی لە گەڵ كۆمەڵگەی ئیسلامی و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، داعش لەناوببەن.