عێراق ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندى داعش به مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ببڕێت
له‌و رێگه‌يه‌وه كار بۆ په‌كخستنى پڕوپاگه‌نده‌كانى داعش بكه‌ن
K24 – به‌غداد:
عێراق ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى كۆمپانياكانى خاوه‌نى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه هه‌وڵى راگرتنى ئينته‌رنێتى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بدات.
حكومه‌تى عێراق هه‌وڵده‌دات رێگه‌يه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ په‌كخستنى راگه‌ياندن و پڕوپاگه‌نده‌كانى داعش و ته‌نيا رێگه‌ش ئه‌وه‌يه له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه رێگرى بكات له‌وه‌ى خزمه‌تگوزارى ئينته‌رنێت بگاته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش.
چه‌كدارانى داعش، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌ڕكردنيان له به‌ره‌كاندا، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان يارى مشك و پشيله ده‌كه‌ن و كاتێك هه‌ژمارێكيان له تويته‌ر داده‌خرێت، خێرا يه‌كێكى ديكه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وان له هه‌ژماره‌كانييانه‌وه وێڕاى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى شه‌ڕه‌كانيان پڕوپاگه‌نده بۆ ژيان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا ده‌كه‌ن.
عێراق له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌گه‌ر بتوانێت رێگرى له گه‌يشتنى ئينته‌رنێت بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بكات، ده‌توانێت لانيكه‌م به‌شێكى زۆرى سه‌رچاوه‌كانى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش په‌كبخات.
به گوێره‌ى زانيارى سێ سه‌رچاوه‌ى شاره‌زا له په‌يوه‌ندييه‌كان، داعش له برى به‌كارهێنانى ئينته‌رنێتى تۆڕه‌كانى په‌يوه‌نديى مۆبايل، هه‌وڵده‌ده‌ن راسته‌وخۆ له رێگه‌ى په‌يوه‌ندى به مانگه ده‌ستكرده‌كانى تايبه‌ت به ئينته‌رنێت و شه‌پۆله‌كانى مايكرۆويڤ، كه قه‌ده‌غه‌يه به‌كاربهێنرێن، خۆيان بگه‌يه‌ننه تۆڕه خێراكانى ئينته‌رنێت و له‌و رێگه‌يه‌وه خزمه‌تگوزارييه‌كانى بۆ خۆيان ده‌ستبه‌ر بكه‌ن.
يه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كان، ئه‌وه‌يه، ئه‌وانه‌ى خزمه‌تگوزارى ئينته‌رنێت له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنن، ناسنامه‌يان نازانرێت و ناتوانرێت به‌دواداچوونى بۆ بكرێت، به هۆى زۆربوونى تاكتيكه‌كانى داعش و كڕين و فرۆشتنى هێڵه‌كانى ئينته‌رنێته‌وه.
په‌يمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژينه‌وه ستراتيژييه‌كان، رايگه‌ياندووه، له ئێستادا زياتر له پێنج مليۆن هاووڵاتى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعشدان.
هه‌موو ئه‌و پێداويستيانه‌ى ده‌سته‌به‌رى هێڵى ئينته‌رنێت بۆ چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن، پێكدبێن له ئامێرێكى بچووك كه به سيستمى ڤى سات، كار ده‌كات و له رێگه‌يه‌وه چه‌كداره‌كان هاوبه‌شى له ئينته‌رنێت ده‌كه‌ن و خزمه‌تگوزارييه‌كه‌يان پێده‌گات.
ئه‌و ئامێره راسته‌وخۆ په‌يوه‌سته به مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه و وه‌ك به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تى گه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق باسيكردووه، ئه‌وان ناتوان رێگه له شه‌پۆله‌كانى ئه‌و ئامێره بگرن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و ئامێره له بازارى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانى نزيك له زانكۆى مووسڵ به نرخى 2000 تا 3000 دۆلار ده‌ستكه‌وێت و كڕين و فرۆشتنى پێوه ده‌كرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ى عێراق ئاشكرايكردووه، ئێستا له وتوێژدان له‌گه‌ڵ كۆمپانياكانى خاوه‌نى مانگى ده‌ستكرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌و رێگه‌يه‌وه كار بۆ په‌كخستنى پڕوپاگه‌نده‌كانى داعش بكه‌ن.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، كۆمپانياى يا ساى ئه‌بوزه‌بى، كه ژماره‌يه‌ك مانگى ده‌ستكردنى تايبه‌ت به ئينته‌رنێتى هه‌يه و له رێگه‌ى خزمه‌تگوزارى "يا كليك"ه‌وه، ئينته‌رنێتى خێرا دابينده‌كات، ته‌نيا كۆمپانيا بووه، كه ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه بۆ هاوكاريكردنى عێراق و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى داواكارييه‌كه‌ى.
رۆيته‌رز، به‌دواداچوونى بۆ خزمه‌تگوزارى ئينته‌رنێتى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش كردووه و له شارى ره‌ققه‌ى سووريا، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، داعش خزمه‌تگوزارى يا كليك به‌كارده‌هێنن.
كۆمپانياى يا سات، ره‌تيكردووه‌ته‌وه، ئاگادارى ئه‌وه بێت و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌وان هيچ لقێكيان له سووريا نه‌كردووه‌ته‌وه، له عێراقيشدا سێ بريكارى سه‌ره‌كييان هه‌يه.
هه‌ريه‌ك له كۆمپانياكانى ئه‌ڤانتى بريتانى و يوتلساتى فه‌ره‌نسى يا سات، كه خاوه‌نى مانگى ده‌ستكردنى تايبه‌ت به ئينته‌رنێتن، خزمه‌تگوزارى ئينته‌رنێت بۆ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دابينده‌كه‌ن.
كۆمپانياكان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان كردووه، كه پابه‌ندى پرۆتۆكۆل و رێككه‌وتننامه‌كانى بوارى رێكخستنى شه‌پۆله‌كانى ئينته‌رنێتن.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى رۆيته‌رز، ئه‌گه‌ر مانگه ده‌ستكرده‌كانيش ئينته‌رنێت له ناوچه‌كانى داعش نه‌هێڵن، له ناوچه سنوورييه‌كانه‌وه و له رێگه‌ى كه‌سانى ديكه‌وه، كه يه‌كه‌ى ئينته‌رنێت له كۆمپانياكان ده‌كڕن، له رێگه‌ى ئامێرى سه‌ته‌لايتى مايكرۆويڤه‌وه شه‌پۆله‌كان ئاراسته‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به قوڵايى 40 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌ن و ئينته‌رنێتيان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز