بهغدا بهشى ههرێمى كوردستانى له دهرمان و چارهسهرى پزيشكى كهمكردهوه
پارەی وەزارەتی تەندروستی كەمكراوەتەوە
K24 - ھەولێر:
نوێنهرێكى كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، كەمكردنەوەی بەشە دەرمانی ھەرێمی كوردستان پەیوەندی بە كەمكردنەوەی پارەی وەزارەتەكانی عێراقەوە ھەیە.
لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی كوردستان 24 بەختیار شاوێس، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "كەمكردنەوەی بەشە دەرمانی ھەرێمی كوردستان پەیوەندی بە كەمكردنەوەی پارەی وەزارەتی تەندروستییەوە ھەیە، لە بودجەدا 3 ملیاردینار دیاركراوە بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا 60% ئەو پارەیە بڕاوە".
گوتیشی: "حكوومەتی عێراق بەشە دەرمانی تایبەت بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی ھەرێم بە رێژەیی 40% دیاركردووە، بەڵام بەھۆی كەمكردنەوەی پارەی وەزارەت ئەو بڕەش كەمكرایەوە كە بۆ ئاوارەكان دیاركراوە".
ئەوەشی روونكردەوە: "وەك لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق بە دواداچوونیان لەوبارەیەوە كردووە، راستە پێشتر بەشە دەرمانی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا 17% بوو، بەڵام لەبەر كەمبوونەوەی پارەی وەزارەتی تەندروستی كەمكراوەتەوە".
بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی كەمكردنەوەی بەشە دەرمانی ھەرێمی كوردستان و كاریگەری بەسەر كەرتی تەندروستی، كوردستان 24 چەند جارێك پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیەوە كرد، بەڵام پەویوەندییەكە بەردەست نەبوو.