ئه‌سه‌د: زیانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا 200 ملیار دۆلاره
راگه‌یاندنی فیدرالیش ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ریانۆڤستی" رووسی ئاشكرایكرد، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی، زیانی زیاتر 200 ملیار دۆلار له ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌سه‌د راشیگه‌یاندووه، ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای سووریا، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر گفتوگۆكانی ئاشتی ده‌بێت بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا.
ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتی: "سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای سووریا، شكستی به هه‌وڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، توركیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هێنا بۆ په‌كخستنی دانوستانه‌كان".
سه‌رۆكی سووریا دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی سووریا، له گفتوگۆكانی جنێڤ، نه‌رمی زۆری به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن نواندووه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست نه‌چێت.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌تی راگوزه‌ری سووریا له داهاتوو گوتی: "هه‌ر حكوومه‌تێكی راگوزه‌ر پێكبهرێت، پێویسته حكوومه‌تی ئێستا و ئۆپۆزیسیۆنی تێیدا به‌شداربن و به گوێره‌ی لۆژیك بێت، ده‌بێت لاپهنهكانی حكوومه‌ت، سه‌ربه‌خۆكان و ئۆپۆزیسیۆن له‌خۆ بگرێت".
ئه‌سه‌د، داوای له نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كان كرد، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ی مێژووییه‌كان ته‌دمور (پاڵمێرا)، هاوكاری سووریا بكه‌ن.
به‌شارد ئه‌سه‌د، پێشتر و له باره‌ی راگه‌یاندنی فیدرالی له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا، له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى چاپى لوبنان، گوتى: "هه‌ر زهڕهيهكى خاكى سووريا به‌رگرى لێده‌كه‌ين، چونكه ئه‌وه موڵكى گه‌لى سووريايه. هيچ ئيمكانيهتێك و ده‌رفه‌تێك بۆ باسكردن و هاتنه‌دى پرسى دابه‌شكردنى سووريا نييه".
گوتيشى: "ئه‌و بانگه‌شه‌يه هيچ نرخێكى نييه، به‌ڵام له باره‌ى داخوازى هه‌ندێك له سه‌ركرده كوردييه‌كانه‌وه، يان ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سانه تووشى وههم بوون، يان ئه‌وه‌تا هيچ له باره‌ى راستينه‌ى مێژوويى كورد له سووريا نازانن".
هه‌روه‌ها گوتى: "دواى شكستهێنانى پيلانگێڕى ده‌ره‌كى كه سوورياى كرده ئامانج، ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌به‌رهێنان له پرسى كورددا بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ر ناكه‌ون".
به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و ناوچه كوردييانه‌ى سيستمى فيدراڵييان راگه‌ياندووه، ژماره‌ى كوردانى ناوچه‌كه ده‌گاته 23 له سه‌دا، هه‌ربۆيه داواكارييه‌كه‌يان له وههم زياتر نييه.