گومانلێكراوێكی دیكه‌ی هێرشه‌كانی پاریسی ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی به‌لجیكا بڵاوییانكرده‌وه، له هه‌ڵمه‌تێكی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌دا، گومانلێكراوێكی دیكه‌ی هێرشه‌كانی ساڵی رابردووی پاریس‌یان ده‌ستگیركرد كه ناوی "محه‌مه‌د ئیبرینی"یه.
رێككه‌وتی 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، له ئاكامی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و په‌لاماری چه‌كداری، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، نزیكه‌ی 130 كه‌س كوژران و 300ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای چه‌ند رۆژێك رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كه گرته‌ئه‌ستۆ.
تا ئێستا ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو له به‌لجیكا ده‌ستگیركراون و دوایین گومانلێكراوی هێرشه‌كانی پاریس، سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام بوو، كه مانگی رابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكاوه ده‌ستگیركرا.