به‌شی عه‌ره‌بی ماڵپه‌ری كوردستان 24 كرایه‌وه
له داهاتوو به زمانه‌كانی توركی و فارسیش په‌خش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیدان به په‌ره‌پێدان، به پرۆژه‌ی میدیایی كوردستان24، به‌شی عه‌ره‌بی ماڵپه‌ڕی كوردستان، كرایه‌وه.
له ئێستاشدا ماڵپه‌ڕه‌كه به زمانه‌كانی كوردی (سۆران، كرمانجی)، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی كراوه‌ته‌وه، له داهاتووشدا زمانی توركی ماڵپه‌ڕه‌كه، ده‌ست به‌وه‌شان ده‌كات.
كوردستان 24 نووسینگه و په‌یامنێری له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یه، وێرای به‌غدا، ئه‌نقه‌ره، ئیستانبول و مۆسكۆ و واشنتۆن و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی.
دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه، رۆژی 1ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ده‌ستی به په‌خش و بڵاوكردنه‌وه كرد و به ماوه‌یه‌ك كه‌م، توانی ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، بۆ ئاژانسه هه‌واڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.