بزنی ئه‌فغانستان كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا تووڕه ده‌كات
پرۆژه‌كه‌یان شكستی هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك سياسه‌تمه‌دارى ئه‌مه‌ریكا، تووڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆیان له شكستهێنانی پرۆژه‌ی كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی بزن له ئه‌فغانستان ده‌ربڕی، كه به‌ملیۆنان دۆلاری تێدا خه‌رجكراوه.
په‌رله‌مانتارانی ئه‌مه‌ریكا، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی كه پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاندووه، پرۆژه‌كه شكستی هێناوه و پێویست ناكات چیدیكه ئه‌و بڕه پاره‌ی زۆره‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت.
پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی بزنی ئیتاڵی و تاجیكستانی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و تا ئێستا 6.1 ملیۆن دۆلاری تێچووه، پرۆژه‌كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن جه‌نه‌رال سۆبكۆ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌فغانستانه‌وه چاودێری ده‌كرێت.
جه‌نه‌رال سۆبكۆ, له‌كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه‌ى له باره‌ی پرۆژه‌كه، ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا بێزاری و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی جه‌نه‌رال سۆبكۆ، مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆژه‌یه، زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی بزنه له وڵاتی ئه‌فغانستان، به‌تایبه‌تیش به‌رهه‌مهێنانی خوری كشمیری، به مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته.
سۆبكۆ له راپۆرته‌كه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئه‌و بزنانه كێشه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كێڵگه‌یه بچووكه و شوێنی به‌خێوكردنی ئه‌و بزنانه‌ی تێدا نییه.
جاكی سپایه‌ر، په‌رله‌مانتاری دیموكراته‌كان گوتی: "به‌داخه‌وه، به‌شێك له بزنه‌كان دووچاری نه‌خۆشییه‌ك بوونه كه ره‌نگه بۆ هه‌موو بزنه‌كانی دیكه بگوازرێته‌وه و به‌هۆیه‌وه له‌ناوبچن".
جاكی تووڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و گوتی :"به‌رهه‌مهێنانی خوری كشمیری، نابێته به‌ردی بناغه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌فغانستان".