موسڵمانێك بووه شاره‌داری له‌نده‌ن
زانیاری له باره‌ی عومده‌ی نوێی له‌نده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌داری له‌نده‌ن، موسڵمانێكی به ره‌گه‌ز پاكستانی بۆ ئه‌و پۆسته‌ی پایته‌ختی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرا.
سادق خان، هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و موسڵمانه، بڕوانامه‌ی مافی له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه و دواتر وه‌ك پارێزه‌ر ده‌ستی به‌كار كردووه.
سه‌ره‌تا سادق خان، ته‌نها گرنگی به پرسه‌كانی ماف مرۆڤ ده‌دا، به‌ڵام دواتر سه‌رنجی خۆی خسته سه‌ر پرسه سیاسییه‌كان و له ساڵی 2005، بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مان له حزبی كرێكارانی ئه‌و وڵاته.
له‌نێوان ساڵانه‌ی 2008-2010، پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری كارگێڕی خۆیه‌تی و گواستنه‌وه‌ی له حكوومه‌تی گۆردن براون وه‌رگرت.
ئه‌مڕۆش 6ی ئایار/ مایۆی 2016، به شاره‌داری نوێی لهدهند هه‌ڵبژێردرا.