لە ساڵیادی شههیدكردنی هوجام سوورچی كوڕەكەی: رێبازی باوكمان دهپارێزین
باوكم لە ئەركێكی پیرۆزدا شەھید بوو، كە ئەویش پاراستنی خاكی كوردستانە لە ھێرشەكانی داعش
K24 – ھەولێر:
شەھید ھوجام سوورچی یەکێک بوو لەو پێشمەرگە قارەمان و چاونەترسانەی لە مانگی ئابی ساڵی 2014 لە شەڕێکدا كهوته دەست چهكدارانی داعش و لە 25ی کانوونی دووەمی ساڵی 2015 بەشێوەیهكی دڕندانە بە دەستی داعشییەكان شەھید كرا و بووە سومبولی شەھیدانی شەڕی دژی داعش و لە ساڵڕوژی شەھیدبوونیدا خانهواده و خێزانەکەی دەڵێن: ئێمە سەربەرزین بە شەھیدبوونی هوجام سوورچی و لهسهر رێبازهكهشی بهردهوام دهبین.
پەیکەری شەھید ھوجام سوورچی، لە ژێر سیبەری ئاڵای کوردستان لە ناوەندی ناحیەی رۆڤیا دانراوە.
عومەری کوڕی شەھید ھوجام سوورچی، رۆژانە لە بەرامبەر پەیکەری باوكی بەرەو ئەنجامدانی ئەركی خۆی دەڕوات. بۆ كوردستان24 باسی شەھیدبوونی باوكی كرد و گوتی: من سەربڵندم بە شەھیدبوونی باوكم، چونكە باوكم لە ئەركێكی پیرۆزدا شەھید بوو، كە ئەویش پاراستنی خاكی كوردستانە لە ھێرشەكانی داعش.
مالك برای شەھید ھوجامه، رۆژانە بە خۆ نزیكردنەوە لە منداڵەكانی شەھید، ھەندێك لە خەمی لەدەستدانی ھوجام كەم دەكاتەوە وباس لە براكەی كرد و گوتی: ھوجام لە ساڵی 1991 بووە پێشمەرگە، ئەو تەنھا برا نەبوو، بەڵكو ھاوڕێشم بوو. زۆر حەزیشی لە پێشمەرگایەتی بوو.
شەھید ھوجام سوورچی لە ساڵی 1970 لە گوندی کەڤرەسۆر له سنووری ناحیەی رۆڤیا لەدایك بووە. لە 25ی کانوونی دووەمی 2015، بە شێوەیەكی نامرۆڤانە و زۆر دڕندانە بەدیلی، داعش سەریان بڕی و بووە سومبوڵی شەھیدانی کوردستان.
