ئەمریكا.. بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای خۆگۆڕ بووەتە ھەڕەشە لەسەر خانووبەرە

فشارەكانی سەر كەرتی خانووبەرە رۆژ بە رۆژ لە زیادبوونە

كۆرۆنا فشارەكانی سەر كەرتی خانووبەرە رۆژ بە رۆژ لە ئەمەریكا زیاد دەكات
كۆرۆنا فشارەكانی سەر كەرتی خانووبەرە رۆژ بە رۆژ لە ئەمەریكا زیاد دەكات

K24- ھەولێر:

ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆگۆڕەكە بووەتە ھەڕەشە لەسەر كەرتی خانووبەرە لە ئەمەریكا.

بەگوێرەی ئاژانسه‌كه‌، ھەرچەندە لە ماوەی رابردوودا ھاوكارییە داراییەكان توانیان تا رادەیه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ ژمارەیەك كۆمپانیای زیان پێكەوتوو بڕه‌خسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی مایه‌پوچ بوون نه‌بنه‌وه‌، لەبەرامبەردا فرۆشگا و نووسینگە و ھۆتێلەكان ئەم مانگە بەھۆی شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا زیانی زۆریان بەركەوت.

بلۆمبێرگ ئاماژه‌ی داوه‌، كەرتی خانووبەرە رووبەڕووی قەیرانێكی گەورە بووەتەوە، فشارەكانیش لەسەر فرۆشی خانووبەرە بەردەوام دەبێت، چونكە تاوەكو ئێستاش كۆمەڵێك فرۆشتنی خانووبەرە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێت، بەو شێوەیەش ئەوانەی لە رێگەی نووسینگەوە ئەو كارە دەكەن زیانمەند دەبن.