45 کەسی سەروو 90 ساڵ بە رستەیەک باس لە ژیان دەکەن
ئەزموونی چوار سەدە لە چەند رستەیەک کورت دەکەنەوە
K24- هەولێر:
پێگەی رێد فۆرست، کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی ئەو گووتار و لێدوانانەی لەبارەی ژیان دەکرێن، یاخود هیوا بە ژیان دەبەخشن، لە زاری چەند کەسێکی سەروو 90 ساڵ، باس لە ژیان دەکات.
هەر یەکێک لەو کەسانە، داوایان لێکراوە، تەواوی ئەزموونی و دیدی خۆیان بۆ ژیانێکی باشتر بخەنەڕوو، ئەوانیش بە رستەیەک بەمجۆرە وەڵامیان داوەتەوە:
ژیان یەکسانیی تێدا نیە، بەڵام هێشتا هەر چێژی هەیە
ئەگەر گومانت هەبوو، هەنگاوی دووەم بنێ
ژیان زۆر کورتە، لە رقلێبوونەوە لە هیچ کەس بەسەری مەبە
هەموو شتێکی خۆت زۆر بە جددی مەگرە، چونکە کەس تۆ زۆر بە جددی وەرناگرێت
هەموو مانگێک قەرزەکانت بدەوە
پێویستت بەوە نییە هەموو مشتومڕ و موناقەشەیەک ببەیتەوە. بەوە قایل بە کە هاوڕا نەبیت
کە گریایت، بە تەنها مەگری، لەگەڵ کەسێک بگری، گریانەکەت بەوجۆرە ئاسوودەییی زیاترت پێ دەبەخشێت
لە یەکەم مووچەتەوە، پارە بۆ رۆژانی خانەنشینیت کۆ بکەرەوە
هیچ کۆنتڕۆڵێکی خۆتت پێ ناکرێت، کاتێک شۆکۆلاتە دەبینی
لەگەڵ رابردوت ئاشت ببەوە، با ئێستات لێ تێک نەدات
ئاساییە لەبەردەم منداڵەکانت بگری
خۆت بە کەس بەراورد مەکە چونکە تۆ هیچ لەبارەی ژیانیان نازانی
ئەگەر پەیوەندییەک ناچار بێت بە نهێنی بمێنێتەوە، پێویست ناکات تێیدا بمێنیتەوە
ژیان کورتە، ئەوەندە بیر لە کەموکورتییەکانت مەکەرەوە، سەرقاڵبە بە ژیان یان سەرقاڵ بە مردن
دەکرێت ببیت بە هەر شتێک کە دەتەوێت، بەڵام دەبێت ئەمڕۆ دەستپێبکەیت
نووسەرەکان دەنووسن، ئەگەر دەتەوێت ببیت بە نووسەر، بنووسە
هەرگیز زۆر درەنگ نییە بۆ ئەوەی منداڵییەکی خۆشت هەبێت، بەڵام منداڵیی دووەمت دەکەوێتە سەر خۆت؛ نەک کەسێکی تر.
کاتێک دێتە سەر ئەو شتەی یان ئەو کەسەی خۆشت دەوێت، ''نەخێر'' وەکو وەڵام وەرمەگرە
مۆمەکان داگیرسێنە، پۆشاکە جوانەکانت بپۆشە و بۆنی خۆش لە خۆت بدە، مەڵێ تەنها رۆژانی تایبەت وا دەکەم، ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە
زۆر زیاتر خۆت ئامادە بکە، بەڵام با لەگەڵ شەپۆلەکان بڕۆیت
نامۆییەکەت مەشارەوە، چاوەڕێ مەکە تا پیر دەبیت بۆ ئەوەی کراسێکی مۆر لەبەر بکەیت
گرنگترین ئۆرگانی سێکسی، مێشکە
کەس بەرپرس نییە لە خۆشبەختی تۆ، خۆت نەبی
هەر کاتێک تووشی کارەساتێک بوویت ئەمە بیر خۆت بهێنەرەوە، ئایا پێنج ساڵی دیکە ئەم شتە گرنگی دەمێنێت؟
هەمیشە لە هەمووان خۆشبە، هەڵەکە هەر چییەک بێت
ئەوەی خەڵک چۆن بیر لە تۆ دەکاتەوە، پەیوەندی بە تۆوە نییە
کات هەموو شتێک چارە دەکات، کات بدە بە کات
چەندە دۆخەکەت باش یان خراپ بێت، هەر دەگۆڕێت
کارەکەت ئاگای لێت نابێت کاتێک نەخۆش دەکەویت، هاوڕێکانت دێن بۆ لات، بۆیە کاتیان بۆ تەرخان بکە
باوەڕ بە موعجیزە بکە
هەر شتێک کە زۆر ئازارت دەدات، بەهێزترت دەکات
پیربوون ترسی مردن بە گەنجیت لە کۆڵ دەکاتەوە
منداڵەکانت یەک منداڵییان دەبێت، با ببێت بە یادگارییەکی خۆش
هەموو رۆژێک بڕۆ دەرەوە، موعجیزە لە هەموو شوێنێک روو دەدات
ئەگەر کێشەی کەسانی دیکە ببینیت، ئەوەی خۆتت خۆش دەوێت
زۆر بیر لە تێچووی ژیان مەکەرەوە، بە ئەوەی هەتە، باشترین بکە
لە هەر شتێک دوور بکەوە کە سوود و چێژ و جوانی تێدا نییە
دواجار ئەوەی بە تەنها بە گرنگی دەمێنێتەوە، ئەوانەن کە خۆشت دەوێن
ئیرەیی بردن تەنها کاتت دەکوژێت، تۆ ئەو شتانەی پێویستن، خۆت هەتن
رۆژە باشەکان هەر دێن
گرنگ نییە چۆن هەست دەکەیت، هەستە و پۆشاکە جوانەکانت بپۆشە و بچۆ دەرەوە
هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە، مێشکت ئارام دەبێتەوە
ئەگەر پرسیار نەکەیت، تێناگەیت
جار جار سەیرێکی بەرهەمەکانت بکە
ژیان لەگەڵ گوڵێک بۆت ناهێنن، بەڵام هێشتا هەر دیارییەکە