بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند
K24- سلێمانی:
بوومەلەرزەیەک سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاند، چەقی بوومەلەرزەکە لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە؛ بە پلەی رێکختەری 5.2.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەڵەبجە رایگەیاند، لە هەڵەبجەش هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەقی بوومەلەرزەکە شاری مەریوان و دەریاچەی زرێبار بووە؛ لە ناوچەکانی هەڵەبجە و شارەزوور و سلێمانی و چەمچەماڵ و سۆران و دەربەندیخان هەستی پێ کراوە و لە هەندێک ناوچە بۆ ماوەی پێنچ چرکە بەردەوام بووە.
H.J