پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە دریم سیتی دەدات

پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر

K24- هەولێر:

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوی تەقەکردنەکەی دریم سیتی شاری هەولێر هیچ کەسێک بریندار نەبووە و نەکوژراوە.

موقەدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24 راگەیاند، شەڕە تەقە لەنێوان چەند گەنجێک لە دریم سیتی شاری هەولێر روویدا، بەڵام سوپاس بۆ خوا ڕووداوەکە کوژراو و برینداری لێنەکەوتەوە.

وتەبیژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد،  چەند میدیایەک، گرتەی ڤیدیۆی تەقەکردنەکەیان بڵاو کردەوە، وایان خستەڕوو کە لە ڕووداوەکە دووکەس کوژراوە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و ھیچ کەسێک بریندار نەبووە و نەکوژراوە.

هۆگر عەزیز وتیشی، رووداوەکە لەسەر دەماقەڵەی نێوان چەند کەسێک بووە، سکاڵاش تۆمارکراوە و پۆلیسی هەولێر ئەو کەسانە دەستگیردەکات کە لە تەقەکردنەکەدا بەشدار بوون.

H.J