رۆژانه منداڵه 15 مانگييهكهى 9 كاتژمێر به به‌ردێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
له خۆرئاواى هيندستاندا دايكێك كچه 15 مانگييهكهى رۆژانه 9 كاتژمێر به به‌ردێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له خۆرئاواى هيندستاندا دايكێك كچه 15 مانگييهكهى رۆژانه 9 كاتژمێر به به‌ردێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
سارتا كالارا، به په‌تێكى پلاستيكى كه درێژييه‌كه‌ى مه‌ترێك و چل سانتيمه‌تره پێى كچه پانزه مانگييهكهى به به‌ردێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له‌سه‌ر به‌رده‌كه‌ش نووسيويه‌تى (ئاگادار به)، رۆژانه 9 كاتژمێر ئه‌و منداڵه له‌به‌ر هه‌تاوى گه‌رم و له كه‌شى 40 پله‌ى گهرمييدايه.
كالارا ته‌مه‌نى 23 ساڵه و هيچ چارێكى ديكه‌ى نهدۆزيوهتهوه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى به‌خێوبكات جگه له‌وه‌ى ئه‌و منداڵه‌ى به‌و جۆره ببه‌ستێته‌وه.
ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى رۆژانه كار ده‌كه‌ن و كاركردنهكهيان مايه‌ى 250 روپيهيه كه ده‌كاته 3 دۆلار و هه‌شت سه‌نت له رۆژێكدا. ئيشهكهيان هه‌ڵكه‌ندنى چاڵه بۆ راكێشانى كێبڵى كاره‌بايى له شارى ئه‌حمه‌دئاباد.
له كاتى ئيشكردنيدا ئه‌و ژنه دڵى لاى منداڵهكهيهتى و به‌رده‌وام بۆى ده‌گريێت.
كالارا ده‌ڵێت: كچه گه‌وره‌كه‌م ته‌مه‌نى سێ ساڵ و نيوه و ناتوانێت ئاگاى لێى بێت، بۆيه ناچارم ئه‌و منداڵه‌م ببه‌ستمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چێته سه‌ر جاده و پارێزراو بێت تا له ئيش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
له هيندستاندا 40 مليۆن كرێكارى بيناسازى هه‌ن و له هه‌ر پێنج كه‌سێكيان ژنێك هه‌يه و زۆرينه‌يان له هه‌ژاره‌كانن.
زۆرينه‌ى ئه‌و هه‌ژارانه له خێوه‌تگه‌ى ئيشكردندا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌و كچه منداڵه ته‌نيا منداڵى له‌و جۆره نييه كه رۆژانه به به‌ردێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، به‌ڵكو زۆرێك له دايكانى ديكه بۆ پاراستنى منداڵه‌كانيان په‌نا بۆ رێگه‌ى له‌و جۆره ده‌به‌ن.


