ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا له عێراق تۆكاركرا
زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 8 هه‌زار و 667 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له په‌تاكه راگه‌یه‌ندران
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 51 هه‌زار و 816 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 11 هه‌زار و 435 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 481 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 87 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مه زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه به كۆرۆنا، 8 هه‌زار و 667 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 696 هه‌زار و 390 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 19 هه‌زار و 87 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 510 هه‌زار و 888 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.1% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 166 هه‌زار و 415 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 968 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 2 ملیۆن و 102 هه‌زار و 550 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B