تاڵیبان: به‌م نزیكانه كچانی ئه‌فغانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه خوێندنگه‌كان
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كار له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی كچان و كوڕان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، جێگری وه‌زیری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی ئه‌فغانستان، كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌زووترین كات كچانی قوتابیش له ئه‌فغانستان بگه‌ڕێنه‌وه فێرگه و خوێندنگه‌كانیان.
ئاژانسی هه‌واڵی "باركتار" له‌سه‌ر زاری زه‌بیحوڵڵا موجاهید گواستییه‌وه، "به‌رپرسانی ئیماره‌تی ئه‌فغانستانی ئیسلامی كار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی لێك جیاكردنه‌وه‌ی كوڕان و كچان و دابه‌شكردنی مامۆستایانی كچ به‌سه‌ر قوتابخانه‌ی كچاندا ده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ وه‌زاره‌تی فێركردنی حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، ده‌رگای فێرگه‌كان ده‌كرێنه‌وه و فێرخواز و مامۆستایان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌ڵام وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و بڕیاره قوتابیان و مامۆستایانی كچ ناگرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی فێركردنی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه 18ی ئهیلوول، هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن، كه تایبه‌تن به قوتابیانی كوڕ ده‌رگاكانیان ده‌كرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به قوتابخانه و فێرگه‌كانی كچان بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی پیاو ده‌درێت به‌شداری له وه‌رزه‌كانی خوێندندا بكه‌ن و پێویست به گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی كچ ناكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه لیژنه‌ی فێركردنی ئه‌فغانستان، كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست تاڵیبانه‌وه‌یه، رایگه‌یاند، هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی دكرێنهوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وكات دووپاتی كرده‌وه، له داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر فێركردنی قۆناغه‌كانی دواناوه‌ندی و خوێندنی باڵا ده‌درێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به دۆخی فێركاری قوتابیانی كچ له قۆناغه‌كانی دوای سه‌ره‌تایی بكات.
H.B