ئهمهریكا: سوپای عێراق سوپایهكی ماندووه
ئۆپهراسیۆنی ئازادكردنهوهی موسڵ دوادهكهوێت
K24 - ههولێر:
بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ئاشکرایان کرد بەھۆی ماندووبوونی سەربازانی سوپای عێراق و نەبوونی چەکی پێشکەوتووی باش، ئەگەری زۆر هەیە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ لە باکووری عێراق بۆ چەند مانگێك دوابکەوێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکا، ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی ئەمریکا بەو رۆژنامەیەیان راگەیاندووە کە بێ زیادکردنی ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ سەرکەوتوو نابێت.
فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا ئەوەشیان ئاشکرا کرد، ھاتنی مانگی رەمەزان و بەرۆژووبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی عێراق، خاڵێکی دیکەیە بۆ ئەگەری دواکەوتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە.
لەوبارەیەوە، کریستۆفەر گرایڤەر، گوتەبێژی ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی رایگەیاند کە ئێستا کێشەی لۆجستیکی گەورەترین کێشەیە لە بەردەم ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ و ھەموو ھەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە لەکاتی خۆیدا.
ئەمە لە کاتێکدایە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 وە لە بندەستی چەکدارانی داعشدایە.