مەسرور بارزانی: عەنکاوە هەردەم سیمبوڵی پێکەوەژیان بووە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، عەنکاوە هەردەم سیمبولی پێکەوەژیان بووە و جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکانی حکوومەت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران کردەوە.
سێشەممە 23ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی لە بارەی کردنەوەی پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل بڵاو کردەوە
مەسرور بارزانی نووسیویەتی: ئەمڕۆ پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابلمان لە قەزای عەنکاوە کردەوە، کە لەسەر رووبەری 60,000 مەتر دووجا بە دەستی کاری خۆماڵی دروست کراوە؛ گوتیشی: عەنکاوە هەردەم سیمبوڵی پێکەوەژیان بووە و هیوادارین ئەم پارکەش ببێتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوە و ئاسوودەیی هەمووان.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، "زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم رۆژ بە رۆژ وڵاتەکەمان پێش دەکەوێت و شوێنی باشتر دروست دەکرێت؛ جەختیش دەکاتەوە، ئەوەی لە دەست ئێمە بێت بەیەکەوە لەگەڵ ئێوە، هەوڵ دەدەین کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر بۆ خۆمان و گەشتیاران دروست بکەین.
ئەمڕۆ پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابلمان لە قەزای عەنکاوە کردەوە، کە لەسەر ڕووبەری 60,000 مەتر دووجا بە دەستی کاری خۆماڵی دروست کراوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) June 23, 2026
عەنکاوە هەردەم سیمبولی پێکەوەژیان بووە و هیوادارین ئەم پارکەش ببێتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوە و ئاسوودەیی هەمووان.
زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم ڕۆژ بە ڕۆژ…