له به‌غدا داوای دیاریكردنی كات بۆ جێبه‌جێكردنی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق داوای دیاریكردنی كات بۆ جێبه‌جێكردنی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی ده‌كات.
به‌پێ به‌یاننامه‌ی ئهمیندارهتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌هدی عه‌لاق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئهمیندارهتیدا كردووه، كه تێدا گرنگی حكوومه‌تی ئه‌لكترۆنی و دیاركردنی كات بۆ جێبه‌جێكردنی تاوتوێكراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له هه‌ندێ بابه‌تی تر كراوه، وه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كانی حكوومی. له چوارچێوه‌ی پلانه چاكسازییه‌كانی عه‌بادی بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌رجییه گشتییه‌كان دراوه، كه جێبه‌جێكردنی پلانی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی سوته‌مه‌نی به‌شێكن له پرۆژه چاكسازییه‌كانی.