یاپ ستام، ئه‌ركێ راهێنانی یانه‌ی ریدینگی وه‌رگرت
یانه‌ی ریدینگی ئینگلاندی به فه‌رمی به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گاردیانی بریتانیا، گرێبه‌سته‌كه‌ی یاپ ستام بۆ دووساڵه و ئه‌ركی ئه‌و راهێنه‌ره‌ش بۆ وه‌رزی داهاتوو گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌ی ریدینگه بۆ پرێمه‌ر لیگ.
نیگیل هۆوی، جێبه‌جێكاری یانه‌ی ریدینگ له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری یانه‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی ستام به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی یانه‌كه بووه، دڵنیاشین ده‌توانین سوود له ئه‌زموونی ئه‌م راهێنه‌ره وه‌ربگرین.
یاپ ستامی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ئایندهۆڤن، مانچێسته‌ر یونایتد، لازیۆ و ئه‌ی سی میلان كردووه، له كۆتایی 2007 له یانه‌ی ئه‌یاكس ماڵئاوایی له یاریكردن كرد، دوو ساڵیشه یاریده‌ری راهێنه‌ری ئه‌یاكس بووه.