"مێسی بڕیاری داوه تا به ئاواته‌كه‌ی نه‌گات ڕیشی نه‌تاشێت"
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی مانشێتێكی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بوو، كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی ئێستا كۆی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ گابرێل پاتیستۆتا به 54 گۆڵ یه‌كسان كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه تا ریكۆردی پاتیستوتا نه‌شكێنێت و جامی كۆپا ئه‌مێریكا به‌رز نه‌كاته‌وه ڕیشی ناتاشێت.
مێسی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له كۆی 111 یاریی 54 گۆڵی بۆ ئارجێنتینا تۆمار كردووه، له‌وكاته‌ی پاتیستۆتا تا ته‌مه‌نی 34 ساڵی 91 یاری بۆ تانگۆ ئه‌نجامدا و 54 گۆڵی كردووه، مێسی له یاریی داهاتوو پێویستی به ته‌نیا یه‌ك گۆڵه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گۆڵكاری مێژووی ئارجێنیتنا.
بڕیاره له یاریی پێشكۆتایی جامی كۆپا ئامێریكای 2016، به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه له كات 3:00 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و ئامێریكا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.